ئاگرەکەی عەربەت کۆنتڕۆڵکرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئاگرەکەی کارگەی قیرەکەی عەربەت دوای 27 کاتژمیر کۆنتڕۆڵکرا کە بەهۆیەوە دوو کەس گیانیان لەدەستدا و دوو کەسی تریش برینداربوون.
ئاگرەکە بەهۆی نەوتی ڕەشەوە تەشەنەی کرد و لە بەرەبەیانی دوێنێ چوارشەممە کەوتەوە کە سەرەتا لە خەزانێکی نەوتی رەشەوە و بوو دواتر پەرەی سەند بۆ خەزانی قیری کارگەکە.
سەبارەت بەوەی کە بۆچی کۆنترۆڵکردنی ئاگرەکە ماوەیەکی زۆری پیچوو، هەڤاڵ ئەبوبەکر، پارێزگاری سلێمانی لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، "کێشەکە ئەوە بوو کە سروشتی ئاگرکەوتنەوەکە وابووە کۆگاکان گڕیگرتووە و ئەو کۆگایانە کەرەستەی زۆری تێدا بووە و هیچ کەمتەرخەمییەک لەلایەن بەگری شارستانییەوە نەبووە و ئەو کەرەستانە هۆکاری سەرەکی کۆنترۆڵ نەکردنی ئاگرەکە بووە."
کارگەکە حەوت خەزانی نەوتی رەشی تێدابووەو چوار خەزانیان بەتاڵ بوون.

بابهتی پهیوهندیدار