کامێرای خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 150 مەتری هەولێر دەخرێنەکار

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وتەبێژی بەڕێوبەرایەتی هاتوچۆ هەولێر رایگەیاند، لە ئەمڕۆوە بۆ ماوەی هەفتەیەک کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 150 مەتری "وەک تاقیکردنەوە" دەخرێنە کار و دواتر دەست دەکەن بۆ تۆمارکردنی سەرپیچی. 

ئەمۆ پێنجشەممە 26ی تشرینی یەکەمی 2023، فازڵ حاجی، وتەبێژی هاوتچۆی هەولێر رایگەیاند، "لەئەمڕۆ 2023/10/26 تاکو 2023/11/2 کاتژمێر12ی شەو، سەرجەم کامیرە خاڵ بۆخاڵەکانی چاودێری خێرایی لەسەر شەقامی 150 مەتری خێرا بەکاردەخرێت وەکو تاقیکردنەوە، وەلەدوای ئەوبەڕوارە دەستدەکەن بەتۆمارکردنی سەرپێچی تیژڕۆیی." 

فازڵ حاجی داوا لە هاوڵاتییان دەکات "پابەندی ڕۆیشتن بن بەوخێراییەی کەبەهێماکانی هاتووچۆ دیاریکراوە.... بەمەبەستی بەرزکردنەوەی ئاستی سەلامەتی لەسەر ڕێگاوبانەکان وە پابەندکردنی شوفێران بەڕۆیشتن بەخێرایی دیاریکراو لەسەر شەقام وڕێگاوبانەکان." 

هاوکات شەوی 21ی ئەم مانگە سەرجەم کامێراکانی خاڵ بۆ خاڵ لە شەقامی 120 مەتری هەولێر کەوتنەکار کە زۆرترین خێرایی 110 کیلۆمترە لە کاتژمیرێکدا بۆ ئۆتۆمبێلی بچووک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار