سوید: ئەو عێراقییەی قورئانی سوتاند دیپۆرت دەکرێتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەگوێرەی میدیای سوێدی ئاژانسی کۆچبەرانی سوێد بڕیاریداوە سەلوان مۆمیکا، ئەو پەنابەرە عێراقییەی پێشتر چەند جارێک لە وڵاتەکە کۆپیی قورئانی پیرۆزی سووتاند لە وڵاتەکە دەربکرێت.
کەناڵی TV4 ی سویدی بڵاویکردەوە، بەرژەوەندی کۆچی ئەو وڵاتە بڕیاریداوە، سەلوان مۆمیکا، ئەو کەسەی کە قورئانی سوتاندوە ئیقامەکەی نوێنەکرێتەوە کە لە مانگی نیسانی ساڵی داهاتوو کۆتایی دێت و پێویستە ئەو وڵاتە جێبهێڵێت.
ئاماژەی بەوەشکردوە، سەلوان مۆمیکا تا ئەو کاتە دەتوانێت لە سوید بمێنێتەوە یاخود گازەندە لە بڕیارەکە بگرێت و لەدوای ئەو وادەیە ڕو لە وڵاتێکی بکات.
لە مانگی تەمموزی ئەمساڵدا، سەلوان مۆمیکا، هاوڵاتیی سویدى بە رەگەز عێراقییە قورئانی سوتاند و بەو کارەی توڕەییەکى بەرفراوانى لەسەر ئاستى وڵاتان و وڵاتانى ئیسلامى لێکەوتەوە، تا ئێستاش لێکەوتەکانى بەردەوامن، لەدواى ئەویشەوە لە دانیمارک و هۆڵندا روداوی هاوشێوە رویاندا و ئەوەش بوە هۆى بانگهێشتکردنى دیپلۆمانکارانى ئەو وڵاتانە لەلایەن وڵاتانى عەرەبییەوە.
له ناوه‌ڕۆكی بڕیاره‌كه‌دا هاتوه، ده‌زگای كۆچبه‌ران له‌مكاته‌دا به‌ربه‌ست ده‌دۆزێته‌وه بۆ جێبه‌جێكردنی بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی سیلوان مۆمیكا بۆیه مۆڵه‌تی مانه‌وه‌ی ماوه‌یه‌كی دیاریكراو بۆ ماوه‌ی نزیكه‌ی شه‌ش مانگی پێده‌درێت، له 25ی (تشرینی یه‌كه‌م/10)ی 2023 تاوه‌كو 16ی (نیسان/4)ی 2024، هه‌روه‌ها به‌ڵگه‌نامه‌ی گه‌شتكردنیشی بۆ هه‌مان ماوه پێده‌درێت.
ده‌زگای كۆچبه‌ران ئه‌وه‌شیخستۆته‌ڕو، دوای جێبه‌جێكردنی بڕیاری دیپۆرتكردنه‌وه‌ی، بۆ ماوه‌ی پێنج ساڵ ڕێگری له گه‌ڕانه‌وه‌ی مۆمیكا بۆ سوید ده‌كرێت.
ده‌زگای كۆچبه‌رانی سوید چه‌ند مانگێك له‌مه‌وبه‌ر لێكۆڵینه‌وه‌ی بۆ شوێنی نیشته‌جێبونی مۆمیكا كردبۆوه، دوای ئه‌وه‌ی بۆی ده‌ركه‌وت كه زانیاری ناڕاستی خستۆته‌ڕو به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مافی په‌نابه‌رێتی، به‌و پێیه‌ی باسی له‌وه نه‌كردبو كه ئه‌ندامێكی چه‌كداری میلیشیایه‌كی عێراقییه و چه‌كی هه‌ڵگرتوه و به‌شداری چالاكیی سه‌ربازیی كردوه، هه‌روه‌ها سه‌فه‌ری بۆ عێراق كردوه، هه‌رچه‌نده وتویه‌تی له عێراق هه‌ڕه‌شه‌ی لێده‌كرێت.
هەر بەهۆی سوتاندنی قورئان لەو وڵاتە له مانگی (ئاب/8)ی ئه‌مساڵ سوید زه‌نگی "ئاگاداری تیرۆریستی"ی خۆی بۆ دوه‌م به‌رزترین ئاست به‌رزكرده‌وه و هۆشداریدا له زیادبونی هه‌ڕه‌شه‌كان له دژی سویدییه‌كان له ناوخۆ و ده‌ره‌وه‌ی وڵات، دوای ئه‌وه‌ی سوتاندنی قورئان توڕه‌یی موسڵمانان و هه‌ڕه‌شه‌ی گروپه توندڕه‌وه‌كانی لێكه‌وته‌وه.
