به‌درۆن هێرشكرایه سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا له هه‌ولێر

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
کەمێک پێش ئێستا بە فڕۆکەی بێ فڕۆکەوان، هێرشکرایە سەر دەورووبەری کونسوڵخانەی ئەمەریکا لە هەولێروگروپێک بەناوی (مقاوەمەی ئیسلامی لە عێراق) بەیاننامەیەکیان بڵاوکردەوە و بەرپرسیارێتی هێرشەکەیان لە ئەستۆ گرتوە.
گروپەکە دەڵێن: لەرێگەی دو فڕۆکەی بێ فڕۆکەوانەوە کونسوڵخانەی ئەمەریکایان لە هەولێر بە ئامانج گرتوە.
تاوه‌كو ئێستا زه‌ره‌ر و زیانه‌كانی ئه‌و هێرشه نه‌زانراوه و هێزێكی ئه‌منیش گه‌یشتونه‌ته شوێنی روداوه‌كه و به‌دواداچون و لێكۆڵینه‌وه‌یان ده‌ستپێكردوه تاوه‌كو بزانرێت درۆنه‌كان له‌كوێوه هه‌ڵدراون.
بەوتەی شایەتحاڵەکان دو فڕۆکەکە لە چواردەوری کونسوڵخانەکە کەوتونەتە خوارەوە لە نزیک گوندی (گەزنە، قەڵاچۆغان، دارەبەن) تائێستا زیانەکان نەزانراوە.
هاوكات تاوه‌كو ئێستا ده‌زگا ئه‌منیه‌كانی هه‌ولێر هیچ رونكردنه‌وه و راگه‌یه‌ندراوێكیان له‌باره‌ی ئه‌و هێرشه‌ی سه‌ر كونسوڵخانه‌ی ئه‌مریكا نه‌خستۆته‌ڕو.
