پێنتاگۆن هۆشداری لهبارهی هێرشكردنه سهر هێزهكانیان دهدات

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی بەرگریی ئەمەریکا، هێرشکردنە سەر هێزەکانیان لە هەولێر پشتڕاستدەکاتەوە و دەڵێت: شکستمان بە هێرشەکە هێناوە.
بات رایدەر، وتەبێژی وەزارەتی بەرگری ئەمریکا (پێنتاگۆن) لە کۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند؛ تائێستا 21 سەربازیان لە ئەنجامی ئەو هێرشانەی بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان کراوەتە سەر هەردوو بنکەی عەین ئەسەدی ئاسمانی لە عێراق و تەنەف لە سووریا، برینداربوون.
وتەبێژەکەی پێنتاگۆن دەشڵێت، "900 سەربازمان لە بواری بەرگریی ئاسمانی لە وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بڵاوکردوونەتەوە.. و وەڵامی هەر هێرشێک دەدەینەوە، کە لە رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بکرێتە سەر هێزەکانمان."
سەبارەت بەهێرشکردنە سەر فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر، وتەبێژی پێنتاگۆن وتی: ئاگاداری هێرشەکەی سەر بنکەی سەربازی هێزەکانمانین لە هەولێر، هێرشەکە سەرکەوتوو نەبووە، هیچ زیانێکی گیانی نەبووەو کەمێک زیان بەر شوێنەکە کەوتووە.
ئهمشهو لهڕێگهی دو فڕۆكهی بێفڕۆكهوانهوه هێرشكراوهتهسهر كونسوڵخانهی ئهمریكا له ههولێر كه نزیكه له فڕۆکەخانەی نێودهوڵهتی هەولێرهوه، بهڵام لهدهرهوهی فڕۆكهخانهكه خراوهته خوارهوه.
هاوكات، بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق لهڕاگهیهندراوێكدا بڵاویكردهوه، "موجاهیدەکانی بەرخۆدانی ئیسلامی لە عێراق، بە دو فڕۆکەی بێفڕۆکەوان بنکەی ئەمریکایان له تەنیشت فڕۆکەخانەی هەولێر کردە ئامانج و ڕاستەوخۆ ئامانجەکانیان پێکاوە".
