پشکنینی DNA بۆ کەسوکاری ئەنفالکراوان دەکرێت

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوانی حكومه‌تی هه‌رێم رایگه‌یاند، ئه‌و كه‌سانه‌ی بانگه‌شه ده‌كه‌ن كه كه‌سوكاری 171 روفاته‌كه‌ی بیابانه‌كانی سه‌ماوه‌ن، په‌یوه‌ندیان پێوه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سامپڵ به‌مه‌به‌ستی ئه‌نجامدانی پشكنینی دی ئێن ئه‌ی و دوای ده‌ركه‌وتنی ئه‌نجامه‌كان بڕیا له‌سه‌ر گه‌ڕانه‌وه‌ی روفاته‌كان ده‌درێت.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان له‌ئاگادارینامه‌یه‌كدا بڵاویكرده‌وه، سه‌باره‌ت به روفاتی 171 كه‌س له شه‌هیدانی ئه‌نفال له گۆڕه به‌كۆمه‌ڵه‌كانی بیابانه‌كانی سه‌ماوه، له‌گه‌ڵ چه‌ندین رێكخراو و لایه‌نی په‌یوه‌ندیدار له هه‌رێمی كوردستان و به‌غدا گفتوگۆمان كردوه و گه‌یشتینه ئه‌و بڕیاره‌ی داوا له‌و كه‌سانه بكه‌ین كه بانگه‌شه ده‌كه‌ن كه‌سوكاری شه‌هیده‌كانن، له‌ئه‌مڕۆوه بۆ ماوه‌ی 15 رۆژ ده‌توانن په‌یوه‌ندیمان پێوه بكه‌ن به‌مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی سامپڵ بۆ پشكنینی دی ئێن ئه‌ی (DNA).
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان ئەوەشی ڕونکردەوە لەدوای دەرکەوتنی ئەنجامەکانی ئەو پشکنینەش، بەپێی ئەنجامەکەو بەڵگە و دۆکیۆمێنتەکان بڕیار لەسەر گەڕاندنەوەی روفاتەکان دەدرێت بۆ ھەرێمی کوردستان.
وه‌زاره‌تی كاروباری شه‌هیدان و ئه‌نفالكراوان داواشی له كه‌سوكاری ئه‌نفالكراوانی چه‌مچه‌ماڵ و گه‌رمیان كردوه، كه هێشتا روفاتی كه‌سوكاریان نه‌هێنراوه‌ته‌وه، هاوكاریان بن له پێدانی سامپڵ بۆ پشكنینی (دی ئێن ئه‌ی) له‌و ماوه‌یه‌ی كه دیاریكراوه.
له‌ڕێی ئه‌م ناونیشانانه‌ی خواره‌وه په‌یوه‌ندی بكه‌ن به لیژنه‌ی تایبه‌تمه‌ند:
ژماره ته‌له‌فۆن
گه‌رمیان :
07719492754
چه‌مچه‌ماڵ:
07503373577
ئیمه‌یڵ
[email protected]
