هەسەدە شەهیدبوونی فەرماندەیەكی راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

رێكخەری پەیوەندییە سەربازییەكانی هەسەدە و هاوپەیمانی نێودەوڵەتی دژی داعش لەهێرشێكی فڕۆكەكانی توركیادا ئەمڕۆ هەینی لە دێرك شەهیدبوو.
 
ناوەندی راگەیاندنی هێزەكانی سوریای دیموكرات لەراگەیەندراوێكدا ڕایگەیاند، لە ئەنجامی هێرشی دەوڵەتی توركیا سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لە شاری دێرك یەكێك لە فەرماندەكانیان شەهید بووە.

بەگوێرەی ڕاگەیەندراوەكەی هەسەدە، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ فڕۆكە بێفڕۆكەوانەكانی دەوڵەتی توركیا ناوەندی شاری دێركیان لە ڕۆژاڤای كوردستان بۆردومان كرد و لە ئەنجامدا فەرماندەیەكی هەسەدە بە ناوی فەرهاد دێرك (شیبیل شیبیلی) شەهید بوو.

هەسەدە دەڵێت، فەرماندەكەیان بەڕێوەبەری نووسینگەی پەیوەندییە سەربازییەكان بووە لەگەڵ هاوپەیمانی نێودەوڵەتی لە دەڤەری دێرەزۆر.

 لە هەمان كاتدا هەسەدە باس لەوە دەكات كە فەرهاد دێرك بەشداری زۆربەی هێرشە سەربازییەكانی دژ بە ڕێكخراوی تیرۆریستی داعشی كردووە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار