ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی: خۆپیشاندانی گەورە دەکەین، تا مووچە نەکرێتەوە بە 30 رۆژ جارێک بایکۆت ناشکێنین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی لە پەیامێکدا رایگەیاند، بەردەوامی بە بایکۆت دەدات تا داواکارییەکانیان جێبەجێ نەکرێت ناچنەوە هۆڵەکانی خوێندن، دەشڵێت، رۆژی یەکشەممەی داهاتوو خۆپیشاندانی "سەرتاسەری" دەستپێدەکاتەوە. 

لە گۆنگرەیەکی رۆژنامەوانیدا لە شاری سلێمانی ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی رایگەیاند، "دوای کۆبونەوەمان لەسەر پێشهاتەکان لەسەر بەردەوامی بایکۆت و نارەزایەتییەکان، بڕیارماندا وەک ئەنجومەنی سەرتاسەری مامۆستایان و فەرمانبەرانی نارازی درێژە بە خەباتی بایکۆت بدەین تاوەکو داواکارییەکانمان جێبەجێ دەکرێت." 

ئەنجومەنی مامۆستایانی ناڕازی دەشڵێت، "رۆژی یەکشەممە 29ی 10ی 2023 لە سەرجەم شار و شارۆچکەکان هاوشێوەی خۆپیشاندانە مەزنەکەی 22ی ئۆکتۆمبەر شەقامەکان پڕ دەکەین لە زریان و زایەڵەی نا بۆ ستەمکاری، نا بۆ ملکەچی." 

ئەنجومەنەکە چەند داواکارییەکی لە کۆنگرە رۆژنامەوانییەکەدا راگەیاند کە بریتین لەمانە، "پلە بەرزکردنەوەی مامۆستایان و فەرمانبەران، دامەزراندنی مامۆستایانی وانەبێژ، پێدانی مووچە 30 رۆژ جارێک و رێککردنەوەی مووچە بە یەکجاری، دیاریکردنی چارەنووسی مووچە پاشەکەوتکراوەکان." 

هاوکات باس لەوەشکرا "هیچ دەنگۆ و فشار و چەواشەکارییەک" بایکۆت ناشكێنێت و بایکۆتکردن بەردەوام دەبێت.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار