ئارمیتا گراوەند گیانی لەدەستدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئارمیتا گراوەند، کچە تەمەن 16 ساڵەکەی خەڵکی کرماشان کە ماوەی نزیکەی مانگێک بیهۆش بوو لە نەخۆشخانە، دواجار گیانی لەدەستدا.

رێکخراوی هەنگاو بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند دوای  28 ڕۆژ ئارمیتا گراوند لە نەخۆشخانەی فەجری تاران گیانی لەدەستدا دوای ئەوەی پزیشکەکان هیچ هیوایەکیان بە چاکبوونەوەی نەمابوو.

رێکخراوی هەنگاو دەڵێت، رۆژى 1ى ئەم مانگە ئارمیتا لە مێترۆی شەهۆدای تاران بەهۆی سەرپێچیکردن لە یاسای حیجابی زۆرەملێ، لەلایەن چەند کارمەندێکى پۆلیسەوە هێرشی کرایەسەر و بەتوندی لێی درا، بەڵام ئێران رەتیدەکاتەوە لە ئارمیتا درابێت و میدیاى فەرمى وڵاتەکە دەڵێت، بەهۆى بورانەوەوە لە میترۆکەدا کەوتبوو.

ئاژانسی ئێرناى ئێران رایگەیاندووە ئارمیتا لەوکاتەى لەگەڵ هاوڕێکانى بۆ نێو شەمەندەفەرەکە سەردەکەوت بوراوەتەوە و پشتى سەرى بەر لێوارى شەمەنەفەرەکە کەوتبوو. 

پێشتر هاوڵاتی بڵاویکردەوە کە ئارمیتا دوای ئەوەی کەتووەتە دۆخی کۆماوە، بەرپرسانی ئێران رێگەیان نەداوە دایک و باوکی لە نەخۆشخانە سەردانی بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار