نوێترین زانیاری لە بارەی ناردنی 700 ملیار دیناره‌كه‌ی موچه‌ بۆ هەرێم ئاشكرا ده‌كرێت

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

په‌رله‌مانتارێكى كورد له‌به‌غدا ڕایده‌گه‌یه‌نێت، وەزیری دارایی عێراق ناتوانێت ڕێگریی لەناردنی 700 ملیارەکە بکات بۆ موچه‌خۆرانى هه‌رێم و ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراقیش دەڵێت تا ئێستا حکومەتی بەغدا بڕیاری لە ناردنی ئەو پارەیە نەداوە.

د. جه‌مال كۆچه‌ر ئه‌ندامى لیژنه‌ى دارایی له‌په‌رله‌مانى عێراق ڕونكردنه‌وه‌یداوه‌ سه‌باره‌ت به‌ده‌نگۆى ئه‌گه‌رى ڕاگرتنى 700 ملیاره‌كه‌ى به‌غدا بۆ موچه‌خۆرانى هه‌رێمى كوردستان‌و ڕایگه‌یاندوه‌، "ئه‌گه‌ر ده‌سه‌ڵاته‌كه‌ لاى وه‌زیرى دارایی عێراق بێت پاره‌ بۆ هه‌رێم نانێرێت، به‌ڵام ڕاستیه‌كه‌ ئه‌وه‌یه‌ ئه‌و مافى ڤیتۆى نییه‌".

به‌وته‌ى ئه‌و په‌رله‌مانتاره‌ كورده‌، "مافى ڤیتۆ ته‌نها لاى محه‌مه‌د شیاع سودانى سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراقه‌، ئه‌ویش واژۆى له‌سه‌ر ناردنى پاره‌كه‌ به‌شێوه‌ى قه‌رز بۆ موچه‌ى فه‌رمانبه‌رانى هه‌رێم كردوه‌".
هاوکات جەمال کۆچەر ئەندامی لیژنەی دارایی لە پەرلەمانی عێراقیش دەڵێت ، بڕی ئەو 700 ملیار دینارە لە بەغداوە بۆ هەرێم دەنێردرێت راستە وەک موچە دابەش دەکرێت بەڵام لە ژێر ناوی قەرز دەنێردرێت.

دەشڵێت، تا ئێستا دیار نییە حکومەتی عێراقی وادەیەکی بۆ ناردنی 700 ملیار دینار بۆ هەرێم دیاری کردبێت، بەڵام لە روسی یاساییەوە دەبێت ئەو پارەیە پێش رۆژی 1ی مانگی (تشرینی دوەم/11) بگاتە سەر هەژماری بانکی هەرێمی کوردستان

ئەم لێدوانانەش دوای ئەوە هات پێنجشه‌ممه‌ى ڕابردوو تەیف سامی وەزیری دارایی عێراق ناردنی داهات‌و خەرجی سێ مانگی تری هەرێمی كوردستانی كردوە بەمەرج بۆ ناردنی (700 ملیار) دینارەكەو ئه‌وه‌ش ڕونكرایه‌وه‌ كه‌ وەزارەتی دارایی هەرێمیش بەپەلە خەریكی ئامادەكردنی ڕاپۆرتە.

بە گوێرەی زانیارییەکان حکومەتی هەرێم دەیەوێت تا یەكشەممە ڕاپۆرتەكە تەواو بكات، بۆ ئەوەی تەیف سامی لەهەفتەی داهاتودا یەكەم گوژمەی 700 ملیار دینار قەرزەكەی بۆ بنێرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار