وتەبێژی حکومەتی هەرێم: پێچەوانەی لێدوان و ڕێکەوتنەکان دووبارە ناردنی 700 ملیاره‌كه دواکەوت
.png)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وتەبێژى حکومەتى هەرێم رایگەیاند، بڕیاربوو هەفتەى پێش‌و حکومەتى ناوەندى 700 ملیار دینار بۆ هەرێم بنێرێت، بەڵام جارێکی دیکە پێچەوانەی هەموو لێدوان و قسەو باسی ناو کۆبوونەوەکان و ڕێککەوتنەکان ناردنی پارەکە دواکەوت.
پێشه‌وا هه‌ورامانی وته‌بێژی حكومه‌تی هه‌رێم له راگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، "بڕیار وابو هه‌فته‌ی پێش‌و بڕی 700 ملیار دیناری موچه‌ی فه‌رمانبه‌رانی هه‌رێمی كوردستان بنێردرێت و ده‌ست به دابه‌شكردنی موچه بكه‌ین، به‌ڵام جارێكی دیكه پێچه‌وانه‌ی هه‌مو لێدوان و قسه‌و باسی ناو كۆبونه‌وه‌كان و ڕێككه‌وتنه‌كان ناردنی پاره‌كه دواكه‌وت".
دەشڵێت: ئەم هەفتەیە شاندی هەرێم دەچنەوە بەغداو ڕۆژی سێ شەممە، حکومەتی فیدراڵ کۆبوونەوەی هەیە، دەمانەوێت کە بڕیارێکی کۆتایی و ڕیشەیی لەم بارەیەوە بدرێت و فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان نەخرێنەوە ناڕەحەتی و سەختی.
ئەوەشی ڕونکردەوە، "له ماوه‌ی ڕابردو نیه‌تی ڕونی حكومه‌تی هه‌رێم نیشاندرا بۆ ڕێككه‌وتن و گه‌یشتنه ئه‌نجام له‌گه‌ڵ حكومه‌تی فیدڕاڵ، هیچ شتێك له‌سه‌ر ئێمه نه‌ماوه كه ئه‌نجامیبده‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر دۆخه‌كه به‌مجۆره به‌رده‌وامبێت ، له‌به‌رانبه‌ر پێشێلكردنی مافی ده‌ستوری خه‌ڵكی هه‌رێمی كوردستان ناتوانین بێ ده‌نگ بین".
