ئەندامێکی لیژنەی دارایی عێراق: مووچەی زیاتر لە 60 هەزار فەرمانبەری هەرێم دەگوازرێتەوە سەر بەغدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەندامێکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، مووچەی زیاتر لە ٦٠ ھەزار فەرمانبەری کوردستان دەگوازرێتەوە سەر بەغدا و وەفدی هەرێم رازیبووە لەسەری.
موعین کازمی، ئەندامی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، رێککەوتن لەسەر ئەوەی کراوە کە مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لەلایەن وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراقەوە بدرێت ئەمەش لە کۆبوونەوەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق و وەزارەتی دارایی عێراق لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی کوردستان و وەفدی حکومەتی ھەرێم بە ئامادەبوونی وەزیری دارایی و چاودێری دارایی باسی لێوە کراوە.
موعید کازمی باسی لەوەشکرد، هەرچەندە گواستنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێم پێویستی بە رێکاری دارایی و پێداچوونەوە بە ناوی فەرمانبەراندا ھەیە و کاتی دەوێت، بەڵام وەفدەی هەرێم رەزامەندی لەسەری هەبووە.
موعین کازمی ئاشکرای کرد، لە قۆناغی یەکەمدا مووچەی نزیکەی 60 ھەزار فەرمانبەری ھەرێم دەگوازرێتەوە سەر وەزارەتی دارایی عێراق، ناردنی 700 ملیار دیناریش بۆ ھەرێم چارەسەرێکی کاتییە و بە قەرزە لەڕێی بانکەکانەوە.
