قاسم ئه‌عره‌جى: هیچ هێزێكى بیانى له‌ فڕۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و عه‌ربه‌ت بونی نەبوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵآتی

ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق ڕایگه‌یاند، دواى لێكۆڵینه‌وه‌ بۆیان ده‌ركه‌وتوه‌ هیچ هێزێكى بیانى له‌ناو فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و عه‌ربه‌ت نه‌بوه‌.

قاسم ئه‌عره‌جى، ڕاوێژكارى ئاسایشى نیشتیمانى عێراق لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس ئاماژەی بەوەکردوە، دوای ئەوەی محەمەد شیاع سودانی، سه‌رۆك وه‌زیرانى عێراق لیژنه‌یه‌كى لێكۆڵینه‌وه‌ی لەبارەی بۆردومانەکەی فڕۆکەخانەی عەربەت پێکهێنا، بەپێی دەرەنجامی لێکۆڵینەوەکان، دەرکەوت کە هیچ هێزێكى بیانى له‌و دو فرۆكه‌خانه‌یه‌ بونى نه‌بوه.

له‌ماوه‌ى ڕابردوو توركیا دوو هێرشى جیاوازى بۆسه‌ر فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى و فرۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت ئه‌نجامداو له‌ئاكامدا سێ كارمه‌ندى دژه‌تیرۆر له‌ناو فرۆكه‌خانه‌ى عه‌ربه‌ت شه‌هیدبوون و توركیا سه‌رجه‌م گه‌شته‌كانى له‌گه‌ڵ فرۆكه‌خانه‌ى سلێمانى ڕاگرت.

ڕاوێژکاریی ئاسایشی نیشتیمانی عێراق باسی لەوەشکرد "سه‌رجه‌م كاره‌كان له‌ژێر چاودێرى ده‌سه‌ڵاتى فڕۆكه‌وانىى مه‌ده‌نى عێراقى ئه‌نجامدراوه‌ و فه‌رمانگه ‌فیدڕاڵیه‌كان و فه‌رمانگه‌كانى سه‌ر به ‌حكومه‌تى هه‌رێم به‌شێوه‌ى یاسایی کارەکانیان کردوە".

 

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار