هەسەدە ورده‌كاری شه‌ڕ و پێكدادانه‌كه‌ی ئه‌مڕۆی رۆژئاوایی کوردستانی بڵاوکردەوە
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
ئەمڕۆ ناوەندی ڕاگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) بەیاننامەیەکی بڵاوکردەوە تیایدا باسی لە وردەکاریی ئەو هێرشەی کردوە، کە ئەمڕۆ بەکرێگیراوان بۆ سەر هێزەکانیان و دانیشتوانی شارۆچکەکانی ئەبو حەردوب، دیبان و ئەبو حەمام لەگوندەکانی ڕۆژهەڵاتی دێرەزوور ئەنجامیان داوە .
هه‌سه‌ده له ڕاگه‌یه‌نراوێكدا له‌باره‌ی شەڕو پێکدادانەکانی ئەمڕۆی ڕۆژئاوا ڕایگەیاند، "به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه، به‌كرێگیراوان و ده‌زگا ئه‌منییه‌كانی ڕژێمی سوریا به تۆپ و هاوه‌ن و چه‌كی دۆشكه، هێرشیان كرده سه‌ر گوند و شارۆچكه‌كانی ئه‌بو حه‌ردوب و دیبان و ئه‌بو حه‌مام، هێرشه‌كه ژماره‌یه‌ك شه‌هیدی لێكه‌وتوه‌ته‌وه".
بە گوێرەی ئەو زانیارییانەی هەسەدە بڵاویکردونەتەوە "هێرشی به‌كرێگیراوان كاتژمێر 5:00ی سه‌رله‌به‌یانی ئه‌مڕۆ ده‌ستیپێكردوه و له سێ میحوه‌ره‌وه هه‌ریه‌ك له گوند و شارۆچكه‌كانی (سه‌بیخان، ئه‌لده‌ویر، ئه‌لمه‌یادین) كه ده‌كه‌ونه كه‌ناری ڕۆژئاوای ڕوباری فورات، كه له ژێر كۆنتڕۆڵی ڕژێمی سوریادان، له‌ڕێگای بۆردومانی تۆپخانه و هاوه‌ن و چه‌كه قورسه‌كانیانه‌وه، به‌كرێگیراوان هه‌وڵیاندا دزه بكه‌ن و بچنه ناو ناوچه‌كانمانه‌وه، به‌تایبه‌تی له گوند و شارۆچكه‌كانی ئه‌بو هه‌ردوب، دیبان و ئه‌بو حه‌مام كه ده‌كه‌ونه كه‌ناری ڕۆژهه‌ڵاتی ڕوباره‌كه.".
ئەوەشیان خستەوەتەڕوو، لە ئەنجامی پێکدادانەکاندا ١٩ "بەکرێگیراو" کوژران، کە شەش کەسیان لە شارەدێی دیبان و ١٣ـی دیکەشیان لە گوندی “ئەبو هەردوب” بووە و ٢٠ی دیکەش برینداربوون.
لە درێژەی ڕاگەیەندراوەکەدا هەسەدە باسلەوەشدەکات ، کە بەلەمێکیان تێکشخاندووە کە هەڵگری ژمارەیەک بەکرێگیراو بووە هەروەها هێزەکانیان توانویانە دەست بەسەر بڕێکی زۆر چەک و تەقەمەنی و کەرەستەی سەربازیدا بگرن .
سەبارەت بە ژمارەی قوربانیانی مەدەنی و شەڕەڤانان هەسەدە ئەوەی ئاشكراشیكردوه،کە له ئه‌نجامی هێرشەکان، گولـله هاوه‌نێك كه‌وته‌وه‌ته سه‌ر ماڵێكی مه‌ده‌نی و به‌هۆیه‌وه چوار هاوڵاتی گیانیان له‌ده‌ستدا، جگه له‌وه‌ی 10 كه‌سی دیكه‌ش برینداربون، هه‌روه‌ها سێ شه‌ڕه‌ڤانمان له كاتی ڕوبه‌ڕو بونه‌وه‌یان له‌گه‌ڵ به‌كرێگیراوان شه‌هیدبون".
