دوو کەس بە تۆمەتی کوشتنی کارمەندێکی هێزە ئەمنییەکان دەستگیرکران
.png)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی قه‌زای ئاكرێ رایگه‌یاند، دوای كوژرانی كارمه‌ندێكی ئاسایشی به‌رده‌ڕه‌ش، توانرا دو تۆمه‌تبار ده‌ستگیربكرێن و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی ئاسایشی ئاكرێ له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، كاتژمێر 2:20 خوله‌كی ئێواره‌ی رۆژی 28ی ئه‌م مانگه، ته‌رمی كارمه‌ندێكی ئاسایشی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش له‌ناو ماڵه‌كه‌ی خۆی له‌گه‌ڕه‌كی رزگاری قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش دۆزرایه‌وه كه به شێوه‌یه‌كی دڕندانه كوژرابو.
ئه‌وه‌شی خسته‌ڕوو كه "له ئه‌نجامدا دوو تۆمه‌تبار به ناوه‌كانی ( م.خ.خ ) و (ه.ر.ق) له‌لایه‌ن ئاسایشه‌وه ده‌ستگیر كران و دانیان به تاوانه‌كه‌یاندا ناوه"، هاوکات بە پێی زانیارییەکان، تۆمەتبارەکان ژن و برای کوژراوەکە بوون
ئاسایشی ئاكرێ راشیگه‌یاند كه "به بڕیاری دادوه‌ری لێكۆڵینه‌وه‌ی قه‌زای به‌رده‌ڕه‌ش هه‌ردوو تۆمه‌تبار به پێی ماده‌ی 406ی یاسای سزادانی عێراق راگیراون و لێكۆڵینه‌وه‌كانیش به‌رده‌وامن".
رۆژی شەممە (28ـی تشرینی یەکەمی 2023) تەرمی ئەرکان خەيری حوسێن لەناو ماڵەکەی خۆیدا لە قەزای بەردەڕەش دۆزرایەوە، کە بەشێوەیەکی دڕندانە کوژرابوو.
