ناسنامەی سێ گەریلای شەهید ڕاگەیەندرا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
هەپەگە شەھیدبوونی سێ گەریلای ڕاگەیاند، کە لە ئامەد شەهید بوون و دەشڵێن، "هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید، بە شێوەیەکی سەرکەوتووانە نوێنەرایەتی ڕۆحی گیانبازی تێکۆشانمانیان لە پێناو ئازادیی لە باکووری کوردستان کرد."
ناوەندی راگەیاندن و چاپهمهنیی هێزەکانی پاراستنی گەل - هەپەگە، ناسنامەی ئەو سێ گەریلایانەی بڵاوکردەوە کە لە رۆژی 24ـی تشرینی یەکەمی 2023 لە ئامەدی باکووری کوردستان لە شەڕ و پێکدادان لە دژی هێزەکانی تورکیا، گیانیان لەدەست دابوو.
ناسنامەی گەریلاکان بەمشێوەیەن؛ نازم حیکمەت ئولگەن ناسراو بە بەدران مەردان لەدایکبووی ئامەد. ئۆنور کامیلئۆغڵو، ناسراو بە جوان ئامەد، لەدایکبووی ئامەد و محەممەد گۆنیەلی، ناسراو بە سەید برووسک، لە دایکبووی ئێلیە.
دەقی ڕاگەیەندراوەکە :
لە ٢٤ـی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣، لە گۆڕەپانی لجێ-ی ئامەد لە نێوان هێزەکانمان و سوپای تورک شەڕ ڕوویدا، لەو شەڕەدا هاوڕێیانمان بەدران، جوان و سەید بە ورەیەکی بەرزەوە شەڕیان کرد و تا دوا هەناسەیان بە بەهاکانی ئازادیی پابەند بوون و شەهید بوون.
ڕۆڵە قارەمانەکانی گەلی کورد و جەنگاوەرانی پێشەنگی ئاپۆیی، هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید لە باکووری کوردستان بە شێوەیکی بەنرخ و باش وێنای ڕۆحی گیانبازی تێکۆشانی بێ وچان و بێ پسانەوەی ئازادیان کرد، بوونە نوێترین نوێنەرایەتی ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی، کە بە لەیلا سورخوێنەوە دەستی پێ کرد.
هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید وەک نوێترین نوێنەرانی ڕۆحی گیانبازی ئاپۆیی جێگەی خۆیان لە ناو تێکۆشانی ئازادیی گەلەکەماندا کردەوە و شەهیدبوونیان دەبێتە پاڵنەرێک بۆ ئێمە تا گوڕ بە تێکۆشان بدەین.
سەرەخۆشی لە سەرجەم گەلی وڵاتپارێزی کوردستان و بە تایبەتی بنەماڵەی بەنرخ و بەڕێزی هەڤاڵانمان بەدران، جوان و سەید دەکەین و جارێکی دیکە بەڵێن دەدەین، کە تێکۆشانی ئەوان بگەیەنینە سەرکەوتن.
زانیاری لەبارەی ناسنامەی ھاوڕێ شەھیدەکانمان بەم شێوەیەیە:
ناسناو: بەدران مەردان
ناو و پاشناو: نازم حیکمەت ئولگەن
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک و باوک: شوکران – محەمەد حەنەفی
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد
ناسناو: جوان ئامەد
ناو و پاشناو: ئۆنور کامیلئۆغڵو
شوێنی لەدایکبوون: ئامەد
دایک – باوک: هەڤەس – موزەفەر
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد
ناسناو: سەید بروسک
ناو و پاشناو: محەمەد گۆنیەلی
شوێنی لەدایکبوون: ئێلیح
ناوی دایک و باوک: یاسەمین – ئەمین
کات و شوێنی شەهیدبوون: ٢٤ی تشرینی یەکەمی ٢٠٢٣ / ئامەد
