جەمال کۆچەر: پێویستە 700 ملیار دینارەکە ئەمڕۆ یا سبەی بگاتە هەرێمی کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق رایگەیاند، "هیچ کێشەیەک" نییە بۆ ناردنی 700 ملیار دینارەکە بۆ هەرێم، بەڵام ئەگەر تا سبەینێ نەگات ئەوا بە "دواکەوتن هەژمار دەکرێت."

جەمال کۆچەر دەڵێت، "پێویستە 700 ملیار دینارەکە ئەمڕۆ یان سبەی بگاتە هەرێمی کوردستان، ئەگەر تا سبەی نەگات، بە دواکەوتن هەژمار دەکرێت."

ئەندامەکەی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق لەسەر ناردنی ئەو بڕە پارەیە بۆ هەرێمی کوردستا باسی لەوە کرد، "هیچ کێشەیەکی نییە."

بە پێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، حکومەتی عێراق داوای کردووە راپۆرتی داهات و خەرجی سێ مانگی تەمموز و ئاب و ئەیلول (مانگەکانی حەوت، هەشت، نۆ) بگات بەدەستی، بۆ ئەوەی گوژمی دووەمی 700 ملیارەکە بۆ هەرێمی کوردستان بنێرێت.

دوێنێ یەکشەممە وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێم لەڕاگەیەندراوێكدا بڵاویكردەوە، ڕاپۆرتی تەرازوی پێداچونەوە (میزان مراجعە) ی مانگەكانی (تەموز/7، (ئاب/8، ئەیلول/9)ی هەرێمی كورستان ڕەوانەی وەزارەتی دارایی عێراق كرا، كە سەرجەم داهات و خەرجیەكانی سێ مانگی ڕابردوی هەرێمی كوردستانی بەداتاو ژمارە تێدا ڕون كراوەتەوە. 

لەسەر چوونی شاندەکەی حکومەتی هەرێم بۆ بەغدا کە بڕیارە ئەمڕۆ بەرێبککەون، جەمال کۆچەر دەڵێت، بۆ "هەندێک بابەت دەچنە بەغدا کە لەنێوان هەردوولادا ماون."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار