وەزارەتی دارایی هەرێم: رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە دەستیپێکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند ڕێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە دەستی پێکرد و لە نزیکترین کاتدا لە رێی سێ بانکی عێراقییەوە دەخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەت.

ئەمڕۆ  دووشەممە 30ی تشرینی یەکەمی 2023، وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد. 

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو 700 ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی رەشید و ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان." 

ئەمە لەکاتێکدایە کە شاندێکی هەرێم ئەمڕۆ لە بەغدایە بۆ تاووتوێکردنی راپۆرتی خەرجی و داهاتی سێ مانگی تەمووز و ئابو و ئەیلول لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار