مەسعود حەیدەر: لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینارەکە دەخرێتە سەر هەژماری حکومەتی هەرێم

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

مەسعود حەیدەر، بریکاری وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق رایگەیاند لەم هەفتەیەدا 700 ملیار دینارەکە دەگاتە هەرێمی کوردستان.

محەسحود حەیدەر لە هەژماری خۆی لە تۆڕی کۆمەڵەتی فەیسبووک رایگەیاند، "لەم هەفتەیە 700 ملیار دینار تەمویلی حیسابی وەزارەتی دارایی حکومەتی ھەرێمی کوردستان دەکرێت بۆ پێدانی مووچەی فەرمانبەرانی ھەرێمی کوردستان." 

پێشتر وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم لە راگەیاندراوێکدا بڵاویکردەوە، "رێکارەکانی ناردنی 700 ملیار دینارەکە لەلایەن وەزارەتی دارایی عێراقەوە بۆ هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد."

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە "دوای تەواوکردنی ڕێکارەکان بڕیارە لەنزیکترین کاتدا بڕی ئەو 700 ملیار دینارە لە ڕێی بانکەکانی رەشید و ڕافیدەین و بانکی بازرگانی عێراقیەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری هەرێمی کوردستان." 

ئەمە لەکاتێکدایە کە شاندێکی هەرێم ئەمڕۆ لە بەغدایە بۆ تاووتوێکردنی راپۆرتی خەرجی و داهاتی سێ مانگی تەمووز و ئابو و ئەیلول لەگەڵ وەزارەتی دارایی حکومەتی عێراق.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار