وەزارەتی سامانەسروشتییەكان:تا ئێستا نزیکەی 204 هەزار خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێم ڕایگەیاند، تا ئێستا نزیکەی 203 هەزار و 935 خێزان نەوتی سپییان وەرگرتووە و زیاتر لە 73 ملیۆن لیتر نەوتیان بەسەر هاوڵاتیاندا دابەشكردووە.

لە ڕاگەیەندراوێكدا، وەزارەتی سامانە سرووشتیەکانی حکومەتی هەرێمی کوردستان بڵاویكردەوە، تا ئێستا نزیکەی 203 هەزار و 935 خێزان لە پرۆسەی دابەشکردنی نەوتی سپی لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکان سوودمەندبوونە.

ئەوەشخراوەتەڕوو، لە ماوەی تەنیا 10 رۆژدا، تواندراوە 73 ملیۆن و 448 هەزار و 662 لیتر نەوتی سپی بۆ ماڵان دابین بکرێت و لە ناوچە شاخاویەکاندا 40 ملیۆن و 782 هەزار لیتر نەوتی سپی دابەشکراوە و 203 هەزار و 935 خێزان لێی سوودمەند بوونە.

ساڵانە حكومەتی هەرێمی كوردستان بەرمیلێك یان دوو بەرمیل نەوت بەرامبەر بڕێك پارە بەهەر خێزانێك داوە لەوەرزی زستاندا، بەڵام ماوەی چەند ساڵێكە بەهۆكاری قەیرانی داراییەوە پڕۆسەكە خاو بووەتەوەو زۆرجار هاووڵاتیان ناچارن لەوەرزی زستاندا نەوتی بازرگانی بكڕن كەهەندێكجار بەسێ هێندەی نرخی راستی كڕیویانە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار