ئاسایشی دهۆک سلێمان ئەحمەد بە ئەنجامدانی کاری "نایاسایی" بۆ پەکەکە تۆمەتبار دەکات؛ رۆژنیوز رەتیدەکاتەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئاسایشی دهۆک بڵاویکردەوە دەستگیرکردنی سلێمانی ئەحمەد، رۆژنامەنوسی رۆژنیوز، پەیوەندی کاری رۆژنامنەوانییەوە نییە و "کاری نایاسایی" کردووە، رۆژنیوزیش ئەو تۆمەتە رەتدەکاتەوە. 

ئاسایشی دهۆک راگەیاندراوێکی لەسەر دەستگیرکردنی سلێمان ئەحمەد، هەواڵسازی بەشی عەرەبی رۆژنیوز، بڵاوکردەوە و دەڵێت، "هێزەکانی ئاسایش، کادیرێکی پەکەکەیان بە ناوی سلێمان ئەحمەد دەستگیرکرد کە نابراو بۆ کاری نهێنی و نایاسایی بۆ پەکەکە هاتوچۆی کردووە و بۆیە ڕاگیراوە و لە لێکۆڵینەوەکەشدا دانی بە کارەکانی خۆیدا ناوە." 

ئاسایشی دهۆک باس لەوەش دەکات لەسەر ئەو بابەتە سلێمان ئەحمەد "رووبەڕووی دادگا دەکرێتەوە و بە پێی یاسا مامەڵەی لەگەڵ دەکرێت، راگرتنەکەی هیچ پەیوەندییەکی بە کاری رۆژنامەنووسییەوە نییە." 

دەزگای میدیایی رۆژنیوز وەڵامی راگەیاندراوەکەی پارتی دایەوە و دەڵێت، سەرلەبەری تۆمەتەکان رەتدەکەنەوە و و ئەمەش "هەوڵێکی دیکەی پارتییە بۆ بێدەنگکردنی رۆژنامەنووسان و دەیەوێت وەک دۆسیەی شێروان شێروانی بە لاڕێیدا بەرێت."

پێشتر رۆژنیوز بڵاویکردەوە سلێمان ئەحمەد لە مانگی ئەیلوولەوە، بۆ سەردانی خێزانەکەی چووبووە ڕۆژئاوای کوردستان، دوای گەڕانەوەی بۆ باشووری کوردستان، لە دەروازەی فەرمیی فیشخاپوور، لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە بەبێ هیچ هۆکارێکی یاسایی و هیچ ڕوونکردنەوەیەکدەستگیرکراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار