لیژنه‌ی دارایی عێراق : عه‌لی عه‌لاق دورنه‌خراوه‌ته‌وه

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له‌ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌رانی عێراق ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه ره‌تیكرده‌وه، عه‌لی عه‌لاق له پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی دورخرابێته‌وه و راشیگه‌یاند، پشتگیری ڕێوشوێنه‌كانی دابه‌زاندنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ده‌كه‌ین.
ئەمڕۆ عه‌توان عه‌توانی، سه‌رۆكی لیژنه‌ی دارایی له په‌رله‌مانی عێراق ڕایگەیاند، لیژنه‌كه‌یان پشتگیری خۆی بۆ ڕێوشوێنه‌كانی بانكی ناوه‌ندی نوێ دوپاتده‌كاته‌وه، به‌مه‌به‌ستی كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی و چاره‌سه‌ركردنی ئاسته‌نگه‌كان.
ڕه‌تیشیكرده‌وه، عه‌لی عه‌لاق له پۆستی پارێزگاری بانكی ناوه‌ندی دورخرابێته‌وه دەشڵێت” تاوه‌كو ئێستا هیچ نیازێكیش نیه بۆدورخستنه‌وه‌ی عه‌لی عه‌لاق، له پۆسته‌كه‌ی به‌هۆی به‌رزبونه‌وه‌ی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دینار”.
لەم پەیوەندەدا ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه جارێكی دیكه به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی له‌بازاڕه‌كانی ناوخۆ به‌رزبونه‌وه‌ی به‌خۆوه بینی و به‌های 100 دۆلار گه‌یشته 162 هه‌زار دینار، له‌كاتێكدا بانكی ناوه‌ندی 100 دۆلار به 131 هه‌زار دینار ده‌خاته‌بازاڕه‌وه.
ه‌ماوه‌كانی رابردودا بانكی ناوه‌ندی ژماره‌یه‌ك پاكێج و بڕیاری بۆ كۆنتڕۆڵكردنی به‌های دۆلار به‌رامبه‌ر به‌دیناری عێراقی ده‌ركرد، به‌ڵام هیچكام له‌بڕیار و پاكێجه‌كان سودێکی وایان نەبوو لە دابەزاندن و جێگیرکردنی نرخی دۆلار.
