پزیشكانی نیشته‌جێی خولاو و پله‌به‌ند بایكۆتیان راگه‌یاند

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانى بەهۆى دواکەوتنى دابەشکردنى موچەوە بایکۆتیان ڕاگەیاند و دەڵێن: تا شایستە داراییەکانمان دابەش دەکرێت بەردەوام دەبین لەسەر هەڵوێستی خۆمان .
لە یاداشتێدا کە ئاراستەى وەزارەتى تەندروستى و بەڕێوەبەرایەتى تەندروستى سلێمانى و هەڵەبجە و گەرمیانیان کردووە، پزیشکانی نیشتەجێی خولاو و پلەبەند لە سلێمانى دەڵێن: بۆ زیاتر لە سێ مانگ دەچێت کە مووچەی فەرمانبەران دابەش نەکراوە و تا ئێستا ڕوون نیە وادەی دابەش کردنی مووچە کەی دەبێت .
ئاشكراشیانكردوه، "ئێمه‌ی پزیشكانی گه‌نج به‌ده‌ر له موچه‌كانمان سه‌رچاوه‌یه‌كی دیكه‌ی داهاتمان نیه و بۆ به‌رده‌وام بونمان پێویستمان به پێدانی شایسته داراییه‌كانمان هه‌یه، له ئه‌گه‌ری زیاتر دواكه‌وتنی موچه‌كانمان ناتوانین چیتر به‌رده‌وامی بده‌ین به بونمان له ناو نه‌خۆشخانه‌كان، ئه‌گه‌رچی ئه‌م هه‌ڵوێسته له به‌رژه‌وه‌ندی هاوڵاتیان و نه‌خۆشه‌كانمان نیه، به‌ڵام ئێمه به ناچاری و به هۆی ئه‌و بارگرانیه‌ی هاتۆته ئه‌ستۆمان چیتر ناتوانین به‌رده‌وام بین له خزمه‌تكردن و له ئه‌مڕۆ چوارشه‌ممه‌وه بڕیاری بایكۆتكردنی سه‌رتاسه‌ریمان داوه تاوه‌كو شایسته داراییه‌كانمان دابه‌شده‌كرێت به‌رده‌وام ده‌بین له‌سه‌ر هه‌ڵوێستی خۆمان".
جەختیش دەکەنەوە کە هەتا شایستە داراییەکانیان دابەش نەکرێت، بەردەوام دەبن لەسەر هەڵوێستى خۆیان و بایکۆت ناشکێنن.
ئەمەش لە کاتێکدایە نزیکەى 49 رۆژ بەسەر وادەى کردنەوەى دەرگاى قوتابخانەکاندا تێدەپەڕێت، بەڵام بەشێکى زۆرى مامۆستایان بەهۆى پێنەدانى شایستە داراییەکانیان و مامۆستایانى وانەبێژیش بۆ داواى دامەزراندن بایکۆتیان راگەیاندوە و ئامادەنین تا جێبەجێکردنى داواکارییەکانیان بچنەوە هۆڵەکانى خوێندن.
