باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق: سەردانی هەرێمی کوردستانم کرد تا جەخت لە پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر ناوچەکە بکەمەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

ئەلینا رۆمانۆسکی، باڵیۆزی ئەمریکا لەعێراق رایگەیاند، سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان بەمەبەستی جەختکردنەوەی پابەندییەکانی ئەمریکا بووە بە ناوچەکەوە، دەشڵێت، هاوکارییە ئەمنییەکان و کارکردنی هاوبەش لەگەڵ هەرێمی کوردستان بەردەوام دەبێت بۆ "رێگریکردن لە هێرشەکان بۆ سەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا."

ئەمڕۆ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023، باڵیۆزی ئەمریکا لە عێراق سەردانی هەرێمی کوردستانی کرد و لەگەڵ هەریەک لە نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەتی هەرێم، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەتی هەرێم و بافڵ تالەبانی سەرۆکی یەکێتی کۆبوویەوە.

سەبارەت بە سەردانەکەی، ئەلینا رۆمانۆسکی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس نوسیویەتی، "سەردانی هەرێمی کوردستانی عێراقم کرد تا پابەندبوونی ئەمریکا بەرامبەر ناوچەکە جەخت لێبکەمەوە و زامنی بەردەوامی هاوکاری ئەمنی و کارکردنی هاوبەش لە پێناو رێگریکردن لە هێرشەکان بۆ سەربەرژەوەندییەکانی ئەمریکا بکەم."

باڵیۆزی ئەمریکا دەشڵێت، "گفتوگۆ بەرهەمدارەکانمان لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم، مەسرور بارزانی، سەرۆکی حکومەت، قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکی حکومەت و بافڵ تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتی بەرز دەنرخێنم."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار