بڕى 450 ملیار دینار خرایەسەر هەژمارى بانکی هەرێمى کوردستان

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بڕی 450 ملیار دینار لە 700 ملیار دینارەکە لە بەغداوە خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان، بۆ دابینکردنی مووچەی مووچەخۆران.

 به‌یانی ئه‌مڕۆ پێنجشه‌ممه‌ وه‌زاره‌تی دارایی عێراق له‌ چوارچێوه‌ی 700 ملیار دیناره‌كه‌دا بڕی 450 ملیار دیناری خسته‌ سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوریی هەرێمی کوردستان، كه‌ بڕی 250 ملیار دیناری له‌ رێگه‌ی بانكی ره‌شید و 200 ملیار دیناریشی له‌ رێگه‌ی بانكی عێراقی بۆ بازرگانی (TBI) خرایه‌سه‌ر هه‌ژماری دارایی هه‌رێم.

بە گوێرەی زانیارییەکان، بڕیاره‌ له‌ماوه‌ی چه‌ند رۆژی داهاتودا ئه‌و بڕه‌ پاره‌یه‌ی كه‌ ماوه‌ له‌ رێگه‌ی بانكی رافیده‌ینه‌وه‌ بخرێته‌ سه‌ر هه‌ژماری وه‌زاره‌تی دارایی و ئابوری حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان، پاره‌كه‌ش بۆ موچەی مانگی هەشتی 2023ی فه‌رمانبه‌ران ته‌رخانده‌كرێت.

پێشتر بەغدا یەکجار 700 ملیارەکەی ناردووە کە حکومەتی هەرێمی کوردستان بەهۆیەوە مووچەی مانگی تەممووزی ( مانگی حەوت) یدابینکرد، بەو 700 ملیارەی ئەمجارەش، حکومەتی هەرێمی کوردستان مووچەی مانگی ئابی (هەشت) مووچەخۆرانی دەدات.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار