وهزارهتی دارایی: له شهش رۆژدا موچهی تهواوی وهزارهتهكان دابهشدهكرێت
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان رایگهیاند، ڕۆژی شەممە 4ی ئهم مانگه دەست بەدابەشکردنی موچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و موچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە 9ی مانگ کۆتایی بەدابەشکردنی موچە دێت.
وەزارەتی دارایی لە ڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند، "کەمێک لەمەوبەر بڕی 200 ملیار دینار لەلایەن بانکی رافیدەینەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابووریی هەرێمی کوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق."
سەبارەت بە کاتی دەستپێکردنی دابەشکردنی مووچە ئەو وەزارەتە دەڵێت، "رۆژی شەممە ٢٠٢٣/١١/٤ لەگەڵ داهاتی ناوخۆ دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی ئابی فەرمانبەران و مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەکرێت و ڕۆژی پێنجشەممە ٢٠٢٣/١١/٩ کۆتایی بەدابەشکردنی مووچە دێت."
ئەمە لەکاتێکدایە ئەمڕۆ پێنج شەممە 450 ملیار دینار خرایە سەر هەژماری بانکیی هەرێمی کوردستان و پارەکە بە دوو شێوە بووە، 250 ملیاری لەڕێگەی بانی رەشیدەوە خرایە سەر هەژماری بانکی حکومەتی هەرێمی کوردستان و 200 ملیاری دیکەش لەڕێگەی تی بی ئای.
هاوکات بڕیارە رۆژی یەکشەممە، بڕی 250 ملیارەکەی دیکەش لە رێگەی بانکی رافیدەینەوە بخرێتە سەر هەژماری بانکیی حکومەتی هەرێمی کوردستان.''
