شارەوانی سلێمانی: دەست بەسەر خانوەبێ تاپۆکاندا دەگرین

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

شارەوانی سلێمانی ئاگادارییەکی بەپەلەی بۆ خاوەن خانوە زیادەڕۆکان بڵاوکردەوە و دەڵێت: ئەگەر مامەڵەی تاپۆکردن نەکەن دەست بەسەر خانوەکانیاندا دەگیرێت.

سەرۆکایەتى شارەوانى سلێمانى بڵاوى کردەوە، لە ئێستادا هاوڵاتییان وەک پێوست سەردانیان ناکەن بە مەبەستى تەواوکردنی مامەڵەکانیان و تاپۆکردنی خانووەکانیان، دەشڵێن، ئەگەر لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا و هەتا ٩-٩-٢٠٢٤ سەرجەم پارەی تۆمارکردنیان نەدابێت بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان، ئەوا خانووەکانیان، کە لەسەر موڵکی حکومەت دروست کردووە دەبێتەوە بە موڵکی شارەوانی.

شارەوانى سلێمانی هۆشداریش دەدات، ئەگەر لە ماوەی کەمتر لە یەک ساڵدا و هەتا ٩-٩-٢٠٢٤ سەرجەم پارەی تۆمارکردنیان نەدابێت بە مەبەستی تاپۆکردنی خانووەکانیان، ئەوا خانووەکانیان، کە لەسەر موڵکی حکومەت دروست کردووە دەبێتەوە بە موڵکی شارەوانی.

ئاماژەی بەوەشکردوە، بە پێی یاسای ئاماژەپێکراو شارەوانی بە مافی خۆی دەزانێت بە زیادکردنی ئاشکرا بیفرۆشێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار