هەردوو کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ئەسیر پەویوەندییەکانیان لەگەڵ کۆڕەک تلیکۆم پچڕاند

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دوای ئەوەی دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندنی عێراق له نوسراوێكدا داوای له هه‌ردوو كۆمپانیاكانی ئاسیاسیڵ و ئەسیر کرد كه پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای (كۆڕەك تیلیكۆم) بپچڕێنن،ئەمڕۆ بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوەو سەرجەم پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو تۆڕە بچڕێنران.
دوێنێ چوارشەممە 1ی تشرینی دووەمی 2023، دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندنی عێراق له نوسراوێكدا بە فەرمی داوای له هه‌ردوو كۆمپانیاكانی ئاسیاسیڵ و ئەسیر کرد كه پەیوەندییەكانیان لەگەڵ كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم بپچڕێنن و لە نوسراوەکەدا هاتووە، "به پشتن به‌ستن به‌و ده‌سه‌ڵاته‌ی كه به‌پێی فه‌رمانی یاسایی ژماره 66ی ساڵی 2004ی كارپێكراو پێمان دراوه، هه‌روه‌ها به له‌به‌رچاوگرتنی به‌سه‌رچوونی ئه‌و مۆڵه‌ته‌ی له‌لایه‌ن ده‌سه‌ڵاته‌كه‌مانه‌وه له 30ی ئابی 2022 به كۆمپانیای كۆڕەك تیلیكۆم دراوه، هاوكات وه‌ڵامنه‌دانه‌وه‌ی بڕیاره دادوه‌ریه‌كان كه له‌لایه‌ن ئه‌نجومه‌نی باڵای دادوه‌رییه‌وه ده‌رچووه، پابه‌ندن به پچڕانی پەیوەندییەكان له‌گه‌ڵ كۆڕەك تیلیكۆم."
هاوکات پێشتریش دەستەکە لە 22ی مانگی ئابی ئەمساڵ چەند بڕیارێکی سەبارەت بە كۆمپانیای كۆڕه‌ك تلیكۆم ده‌ركرد و بەپێی یه‌كێك له بڕیاره‌كانیش، فرۆشتنی كارتی باڵانس و سیمكارتی ئه‌و كۆمپانیایه قه‌ده‌غه ده‌كرێت و وتیشی له‌ماوه‌یەکی نزیکدا په‌یوه‌ندی ته‌له‌فۆنی نێوان كۆڕه‌ك و كۆمپانیاكانی دیكه‌ی په‌یوه‌ندیكردن راده‌گرن بەهۆی چەند سەرپێچییەکی کۆمپانیاکەوە کە بەشێکی ئەو قەرزە کەڵەکەبووەیە کە لەسەریەتی و ئەمڕۆ بڕیارەکە چووە بواری جێبەجێکردنەوە.
جێگەیباسە لە وڵامی دەستەی راگه‌یاندن و گەیاندنی عێراقدا کۆڕەک تلیکۆم چەند هەفتەیەک پێش ئێستا لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند، "کۆڕەک تلیکۆم هەموو ئەو تۆمەتانە ڕەتدەکاتەوە، وە ئێمە لە ئێستادا هەموو بژاردەکان لەبەرچاو دەگرین، لەوانەش هەوڵدان بۆ هەڵوەشاندنەوەی ئەم بڕیارە، دڵنیاتان دەكەینەوە كە ئەم كێشەیە تەنها بابەتێكی تایبەتی یە لەنێوان خاوەن پشكەكانی پێشوو و ئێستای كۆمپانیا."
هاوکات کۆمپانیاکە بەشداربوانی هێڵەکەی دڵنیاکردەوە کە ئەو بڕیارە کاریگەری لەسەر خزمەتگوزاری و چالاکی کۆمپانیاکەیان نابێت ، و ئەمڕۆ تەواوی پەیوەندییەکان لەگەڵ ئەو هێڵەدا لەلایەن کۆمپانیای ئاسیاسێڵ و ئەسیری عێراقییەوە بچڕێنران، هەربۆیە بەشداربوانی تەنها دەتوانن لە ناوخۆی تۆڕەکەدا پەیوەندی ئەنجام بدەن.
کۆرەک تلیکۆم لەلایەن سیروان بارزانییەوە دامەزرێنراوەو لە لە ساڵی 2000 کاندا دەستی بە کارکردن کرد ،وبە کۆنترین کۆمپانیای تەلەکۆمی عێراقیی دادەنرێت هاوکات لە 17ی ئابی ساڵی 2007 یەکێك بوو لەو سێ کۆمپانیایەی کە مۆلەتی کارکردنی لە سەرانسەری عێراقی پێدرا بۆ پێشکەشکردنی خزمەتگوزارییەکانی مۆبایل و لە ئێستادا خزمەتگوزاريەكانى لە 18 ﭘارێزﮔاى عيراق كارايە .
