نوێترین زانیاری لەسەر شەڕە تەقەکەی بەردەڕەش کە لەنێوان دوو دراوسێ رویدا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

گرتە ڤیدیۆیەک لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاوبوەتەوە کە تێیدا دەردەکەوێت دوو دراوسێ لە بەردەڕەش دەبێتە شەڕیان و دوو کەس بە چەکی دەمانەچە تەقە لە یەکر دەکەن و دواتر بەهۆی رووداوەکەوە سێ کەس بریندار دەبن.

بەپێی زانیارییەکانی هاوڵاتی، شەڕەکە پێش دوو رۆژ روویداوە لە ئەنجامی دەمەقاڵێی نێوان دوو دراوسێ کە تێیدا سێ کەس بە گولـلە بریندار دەبن و بریندارێکیان ژنە.

نێچیرڤان فەخرەدین، بەرپرسی راگەیاندنی تەندروستی قەزای ئاکرێ بە هاوڵاتی راگەیاند، "لەئەنجامی شەڕەکەی قەزای بەردەڕەش سێ کەس برینداربوون، لەنەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ کراوە."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار