سەرۆکی هەرێم: لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا باسمان لە پەیوەندییەکانی هەولێر، بەغدا و پاریس کرد
.jpg)
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئەمڕۆ هەینی لەگەڵ سەرۆکی فەڕەنسا کۆبونەوەو باسیان لە پەیوەندییەکانی هەولێر، بەغدا و پاریس کرد.
نێچیرڤان بارزانى، سه‌رۆكی هه‌رێمی كوردستان له په‌یامێكدا له هه‌ژماری تایبه‌تی خۆی له تۆڕی كۆمه‌ڵایه‌تی "X" (پێشتر تویته‌ر) نوسیویه‌تی، "خۆشحاڵ بوم به دیداری هاوڕێی ئازیزم سه‌رۆک ماکرۆن له پاریس، بره‌ودان به په‌یوه‌ندییه‌کانی عێراق و هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ فڕه‌نسا و دوایین پێشهاته‌کانی عێراق و ناوچه‌که‌مان تاوتوێ کرد".
نێچیرڤان بارزانی ئاماژه‌ی به‌وه‌شكردوه، په‌یوه‌ندییه‌کانی هه‌رێمی کوردستان له‌گه‌ڵ "فڕه‌نسا قوڵ و مێژویین و به‌ڵگه‌ی پابه‌ندیی هاوبه‌شمانن به ئاشتی و سه‌قامگیری و پێشکه‌وتنه‌وه".
دوێنێ پێنجشەممە سەرۆکی هەریم به یاوه‌ری شاندێكی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێمی كوردستان كه پێكهاتبون له فه‌وزی هه‌ریری، سه‌رۆكی دیوانی سه‌رۆكایه‌تی هه‌رێم (له پشكی پارتی)، فه‌لاح مسته‌فا و دڵشاد شه‌هاب (له پشكی پارتی) گه‌یشته پاریس
.ئەمڕۆ هەینی، 3ـی تشرینی دووەمی 2023، نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان گەیشتە کۆشکی ئێلیزێ و لەلایەن ئیمانوێل ماکرۆنی سەرۆکی فەرەنساوە پێشوازیی لێ‌کرا.
