نێچیرڤان بارزانی: "هه‌فته‌ى داهاتوو كۆبوونه‌وه‌ى یه‌كێتى و پارتى به‌ڕێوه‌ده‌چێت"

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە پاریس رایگەیاند، "کۆبوونەوەیەکی زۆر باشمان لەگەڵ سەرۆک ماکرۆن هەبوو." ، وتیشی، لەم هەفتەیەدا لەگەڵ یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان کۆدەبنەوە.

نێچیرڤان بارزانی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە کۆنفرانسێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند، لەگەڵ ئیمانوێل ماکرۆن سەرۆکی فڕەنسا گفتوگۆی باشیان لە بارەی برەودان بە پەیوەندییەکانی نێوان هەرێمی کوردستان و عێراق لەگەڵ فرەنسا کردوە.

ئاماژەی بەوەشکرد، وەک دیارە رێککەوتنێکی ستراتیژی لە نێوان فڕەنسا و عێراق هەیە، بۆیە پێویستە هەمولایەنەکان پابەندنی حەو رێککەوتنە بن، فڕەنسا لایەنێکی گرنگ و هاوکاری عێراق بوە لە بەرەنگاربونەوەی تیرۆر و زۆربەی پرسەکانی دیکە.

سەرۆکی هەرێمی کوردستان ڕاشیگەیاند، "سەرۆک ماکرۆن پابەندە بەوەی سەردانی عێراق بکات، بانگهێشتم کردووە کە لە چوارچێوەی سەردانەکەیدا، سەردانی هەرێمی کوردستانیش بکات و بە خۆشحاڵییەوە بانگێشتەکەی قبووڵ کرد."

لەبارەی پرسی هەڵبژاردن، نێچیرڤان بارزانی گوتی، "پابەندی ئەنجامدانی هەڵبژاردنین لە کاتی خۆیدا و لەگەڵ یەکێتی هیچ رێککەوتنێک بۆ دواخستنی نەکراوە. دەبێت هەموو لایەنەکان پابەندبن بەوەی لەکاتی خۆیدا هەڵبژاردن بکرێت."

سەرۆکی هەرێم ڕونیشیکردەوە کە، "هیچ رێککەوتنێک لە نێوان یەکێتی و پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن نییە، سەرۆکایەتی هەرێم وادەی هەڵبژاردنی دیاریکردوە و مەرجە هەمو لایەنێک پابەندبێت بە ئەنجامدانی لە وادەی خۆیدا "ولەم هەفتەیدا لەگەڵ یەکێتی کۆدەبنەوە و گفتوگۆ لە بارەی سەرجەم پرسە هەستیار و گرنگەکانی هەرێم دەکەن، لەوانە شایستە داراییەکان و پرسی هەڵبژاردنی خولی نوێی پەرلەمان.

تیشی، ھەناردە نەکردنەوەی نەوت تەنیا زیانی بۆ ھەرێم نییە بەڵکو بۆ ھەموو عێراقە، کێشەکە تەکنیکییە نەک سیاسی، لەسەر ئەو بابەتەش گفتوگۆکان بەردەوامە، کێشەکانیان لەگەڵ عێراق لەسەر تێچوی دەرھێنانی نەوتە لەلایەن کۆمپانیاکانەوە.

سەبارەت بە کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغدادیش رایگەیاند، دەبێت کێشەکانی نێوان ھەرێم و بەغداد بە دیالۆگ چارەسەر بکرێت، بە زووترینکات کێشەی مووچەی مووچەخۆران چارەسەر بکرێت، چونکە حکومەتی ھەرێم بە ھەموو شێوەیەک لەگەڵ عێراق چووەتە پێش و داتا و زانیاری دروستی داوە بە بەغداد.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار