هەپەگە ناسنامەی چوار گەریلای بڵاوکردەوە کە لە خواکورک شەهید بوون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هێزەکانى پاراستنى گەل- هەپەگە لە ڕاگەیەندراوێکدا ناسنامەی چوار گەریلای شەهیدى بڵاوکردەوە، کە لە خواکورک شەهید بوون.

دەقی بەیاننامەکەی ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە:

لە ٢٤ـی ئابی ٢٠٢٣ دوژمن هێرشی کردە سەر هەرێمی خواکورک و لە ئەنجامی ئەو هێرشەدا هەڤاڵانمان ڕزگار، گەرناس و هەژار شەهید بوون.

هەڤاڵانمان ڕزگار، گەرناس و هەژار لە باکوور، ڕۆژئاوا و ڕۆژهەڵاتی کوردستانەوە بۆ ئازادی گەلەکەمان ڕوویان کردە ناو ڕیزەکانی پەکەکە و بە زانستێکی گەورەی نەتەوەیی تێکۆشانیان کرد، هاوکارەکانمان نوێنەرایەتی گەلەکەمانیان دەکرد، لە دژی سیاسەتی شەڕی  تایبەتی دوژمن، هاڤاڵانمان ڕزگار کە بە دیمیلکی قسەی دەکرد، گەرناس کە بە کرمانجی قسەی دەکرد و هەژار کە بە سۆرانی قسەی دەکرد، پێکەوە لەسەر بنەمای ڕۆح و فکرێکی هاوبەش بۆ ئازادی گەلەکەمان تێکۆشانیان کرد، هەڤاڵانمان ڕزگار، گەرناس و هەژار هەموو ساتەکانی ژیانیان بە بێ وەستان و ماندووبوون بۆ گەورەکردن و پێشخستنی تێکۆشان بەسەر برد، وەک جەنگاوەرێک کە نموونەبوون بۆ هەموو گەنجانی کوردستان ، لە مێژووی ئازادی ئێمەدا جێگەی خۆیان کردەوە.

سەرەتا سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵانمان ڕزگار و گەرناس و هەژار دەکەین و بەڵێنمان دووپات دەکەینەوە کە یادەوەرییەکانیان بە پێشخستنی تێکۆشان زیندوو بهێڵینەوە.

هەڤاڵمان سینجەر دێهگولان کە لە ٢٣ـی ئابی ٢٠٢٣ لە ناوچەی خواکورک لە ئەنجامی هێرشی دوژمندا بە سەختی بریندار بوو، سەرەڕای هەموو هەوڵێک بۆ زیندوومانەوەی هەڤاڵمان لە ٣٠ـی ئاب شەهید بوو.

ڕۆڵەی قارەمانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و جەنگاوەری شایستە، هەڤاڵمان سینجەر ژیانی خۆی لە پێناو گەلەکەمان و تێکۆشانمان فیدا کرد، بەو تێگەیشتنەی کە تا گەلەکەمان ئازاد نەبێت، مرۆڤ خۆی هەرگیز ئازاد نابێت، لەسەر بنەمای ژیانی سۆسیالیستی، ئازادی و کۆمەڵایەتیبوون، بەهایەکی گەورەی دا بە هەڤاڵێتی، هەڤاڵمان بێگۆمان دەیزانی کە دەبێت بۆ ئەمە تێکۆشان بکرێت، بە تێگەیشتن لە ئەرکی جەنگاوەری ئاپۆیی بە فیداکاری و ماندووبوونی خۆی لە هەموو بوارێکدا بوو بە نموونە.

سەرەتا سەری بنەماڵەی ئازیزی هەڤاڵمان سینجەر و تەواوی گەلی کوردی وڵاتپارێز سەلامەت بێت، بەڵێنمان دووبارە دەکەینەوە کە بە تێگەیشتن لە پیرۆزی خوێنی شەهیدانمان، ئاڵای شۆرش کە هەڤاڵمان سینجەر ڕادەستی کردووین بە بەرزی ڕایدەگرین.

زانیاری دەربارەی ناسنامەی هەڤاڵانی شەهیدمان بەم شێوەیەیە:

نازناو: ڕزگار سیوار

ناو و  پاشناو: یادین بولوت

شوێنی لەدایکبوون: خارپەت

ناوی دایک – باوک: خەدیجە – عەلی

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ / خواکورک

نازناو: گەرناس قەندیل

ناو و پاشناو: کاوە مەمۆ

شوێنی لەدایک بوون: دەربێسی

ناوی دایک – باوک: ساجیدە – احمد

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ / خواکورک

نازناو: هەژار بێکەس

ناو و پاشناو: سیروس ڕاستەقیز

شوێنی لەدایک بوون: تیکاب

ناوی دایک – باوک: ئامین – تۆفیق

شوێن و بەرواری شەهیدبوون: ٢٤ی ئابی ٢٠٢٣ / خواکورک

نازناو: سینجەر دێهگولان

ناو و پاشناو: نعمەت ڕضایی

شوێنی لە دایک بوون: بیجار

دایک-باوک: مەریەم-عەبدوڵڵا

کات و شوێنی شەهیدبوون: ٣٠ی ئابی ٢٠٢٣ / خواکورک

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار