گۆڕان هەڵسوڕاوێکی خۆی دوورخستەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

بزوتنەوەی گۆڕان هەڵسوڕاوێکی خۆی لەڕیزەکانی دوورخستەوە، هۆکارەکەشی بۆ درێژکردنەوەی ماوەی پۆستەکەی لەوەزارەتی پەروەردە دەگەڕێنێتەوە.

دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لەڕاگەیەندراوێکدا ڕایگەیاند: بەهۆکاری دوبارە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی (د.سەیوان عەلی ڕەزا) بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیارماندا بە دوورخستنەوەی ناوبراو لە ڕیزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان.

بە فەرمانی ئەنجومەنی وەزیران بۆ جاری دووەم تەمەنی خزمەتی د. سەیوان عەلی بریكاری وەزارەتی پەروەردە درێژكرایەوە، هەرچەندە بزووتنەوەی گۆڕان ئاگاداری كردۆتەوە كە تەمەنی گەیشتووەتە خانەنشینی و نابێت تەمەنی خزمەتی بۆ درێژبكرێتەوە، بەڵام د. سەیوان عەلی پابەندی بڕیاری بزووتنەوەی گۆڕان نەبووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار