لەماوەی 10رۆژدا چوار هاوڵاتی لەشەنگال کوژراون

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

 ئەمرۆ گەنجێکی 20 ساڵی دانیشتووی کۆمەڵگای سیبا لەسەنتەری شەنگال بە دەسترێژی گولە بریندارکراو و دەستبەجێ گیانی لەدەستدا، ئەمەش ژمارەی کوژراوان لە دە ڕۆژی ڕابردوودا بەرزدەکاتەوە بۆ چوار هاوڵاتی.

پۆلیسی شەنگال ڕایگەیاند ئەو گەنجەی ئێوارەی ئەمڕۆ بە دەستڕێژی گوولە لە شەنگال کوژرا ناوی سەعد شەکر مەحلوو و، خەڵکی کۆمەڵگای سیبا شێخ خدر ە.

وتیشی، "تا ئێستا هۆکاری کوشتنی ئەو گەنجە دیار نییە و هیچ کەسێکیش لەسەر کەیسەکە دەستگیر نەکراوە".

سەعد چوارەم هاوڵاتییە لە ماوەی 10 ڕۆژدا لە شەنگال بکوژرێت بەوپێیەی لە چەند ڕۆژی رابوردووش بەهەمانشێوە سێ کەسی دیکە کوژران کە دایک و باوکێک و منداڵەکەیان بوون .

چێگەیباسە لەو ڕوداوەدا کە چەند ڕۆژێک لەمەو پێش ڕویدا ئەو خێزانە لە ماڵەکەی خۆیاندا کوژرابوون بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتی لە پۆلیسی ناوچەکەوە  چەندکەسێکی نزیک لەکەسوکاری قوربانیەکان دەستگیرکراون  بەڵام تا ئێستا نە هۆکاری کوشتنەکەیان ئاشکرا بووە نە هیچ کەسێکیش لەسەر ڕوداوەکە دەستگیرکراوە.

 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار