بە بەراورد بە ساڵی رابردوو پێنج هێندە باران لە پارێزگای دهۆک باریووە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەرێوبەرایەتی کەشناسی پارێزگای دهۆک بڵاویکردەوە, لە 24 کاتژمێری رابوردودا زۆرترین رێژەی باران بارین لەسنوری ناحیەی بامەرنێی سەر بەقەزای ئامێدی باریووە کە 28 ملم بووە و لە تەواوی سنوری پارێزگای دهۆکیش 40 ملم باران باریووە.
بەرێوبەرایەتی کەشناسی دهۆک دەڵێت، کەمترین رێژەی باران بارین لە ناحیەی قەسرۆک بووه کە 0،3 ملم باران باریووە.
کۆی گشتی رێژەی باران لەسنوری پارێزگای دهۆک تا ئێستا گەیشتووەتە 40 ملم، ئەمەش بە بەروارد بە ساڵی رابردوو تا ئەم کاتانە زیاترە لە پێنج هێندەی کە تەنها 7.2 ملم باران باریبوو.

بابهتی پهیوهندیدار