وتەبێژی یەکێتی: بەمزوانە لەگەڵ پارتی کۆدەبینەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

سەعید ئەحمەد پیرە، وتەبێژی یەکێتی رایگەیاند بەمزوانە لەگەڵ پارتی کۆدەبنەوە و لەبارەی کات و شوێنەکەوە هەردوولا لە گفتوگۆدان.

ئەمڕۆ شەممە 4ی تشرینی دووەمی 2023، سەعید ئەحمەد پیرە رایگەیاند، "بڕیارە لە ئایندەیەکی نزیکدا یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان کۆببنەوە، تا ئێستا کات و شوێنی کۆبوونەوەکە دیاریی نەکراوە و بۆ ئەو مەبەستە هەردوولا لەگفتوگۆداین."

پێشتر هاوڵاتی بڵاویکردەوە هەوڵی ئەنجامدانی رێكەوتنێكی نوێ لەنێوان یەكێتی نیشتمانی كوردستان و پارتی دیموكراتی كوردستان دەستیپێكردووە و بە دەستپێشخەری نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێم و جێگری سەرۆکی پارتی، رێککەوتنێکی نوێی ستراتیژی واژۆ دەکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار