د.سەیوان عەلی: گۆڕان زەرەری کرد دووریخستمەوە؛ بەڵگەم زۆر لایە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

د.سەیوان عەلی رەزا رایگەیاند گۆڕان زیانی بەخۆی دەگەیەنێت بە دوورخستنەوەی ئەو و ئەوەی کردوویەتی بۆ بانگەشەی هەڵبژاردنە، دەشڵێت، "شتم زۆر لایە هەر لە مەسج و تەلەفۆنەوە هەتا دەکاتە دیکۆمێنت کە بۆ من نێردراوە."

د.سەیوان عەلی، کە دوێنێ هەیینی لە ریزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان دووخرایەوە بە دەنگی ئەمریکای راگەیاندووە، "گۆڕان زەرەری کرد لە دوور خستنەوەی من، بەڵام درەنگە تازە، ئەنواع و ئەشکاڵ شتم لەلایە، ئەوە نییە کابرایەک بم هیچ نەزانم بزوتنەوەی گۆڕان دورم بخاتەوە، ئەنواع و ئەشکاڵ شتم لەلا هەیە هەر لە مەسج و تەلەفۆنەوە هەتا دەکاتە دیکۆمێنت کە بۆ من نێردراوە، بەڕای من بزوتنەوەی گۆڕانم شتێکی خراپی کردووە."

دوێنی هەیینی 3ی تشرینی دووەمی 2023، دلێر عەبدولخالق وتەبێژی بزوتنەوەی گۆڕان لە راگەیەندراوێکدا وتی، "بەهۆکاری دوبارە درێژکردنەوەی تەمەنی خانەنشینی (د.سەیوان عەلی ڕەزا) بریکاری وەزارەتی پەروەردەی حکومەتی هەرێم لەسەر پشکی بزوتنەوەی گۆڕان، بڕیارماندا بە دوورخستنەوەی ناوبراو لە ڕیزەکانی بزوتنەوەی گۆڕان."

د.سەیوان عەلی دەڵێت ئەو بڕیارەی دژی ئەو دراوە هەنگاوی گۆرانە بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن و بڕیاری گرنگتر هەبوو گۆڕان بیدات.

"ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست وا تێک دەچێت، کێشە لە ناو خۆی عێراق هەیە، دەبوو بزوتنەوەی گۆڕان گرنگی بدات بە شتە چارەنووس سازەکان ئەوەی پەیوەندی بە تاک تاکی خەڵکی هەرێمی کوردستانەوە هەیە، بڕیارێکی بدایە چۆنیەتی لەسەر داهاتووی کوردستان بدایە، نەک وەڵا سەیوانمان دوور خستۆتەوە، ئەمەی گۆڕان یەکەم هەنگاوی بانگەشەیە بە دوور خستنەوەی من، بە دەرکردنی من گۆڕان هیچ زیاد ناکات، بە پێچەوانەدە دەنگی کەم دەکات."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار