ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی 19 جادووگەری راگەیاند

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەڕێوەبەرایەتی ئاسایشی پارێزگای سلێمانی رایگەیاند بەتۆمەتی فریودانی هاوڵاتیان و ئەنجامدانی نوشتە و جادوو 19 کەسیان دەستگیرکردووە و دەستگیراوە بەسەر کەلوپەلەکانیاندا.

ئاسایشی سلێمانی لە راگەیاندراوێکدا دەڵێت، "هێزەکانی ئاسایش دوای لێکۆڵینەوە و بەدواداچوونی وورد، لەپێناو پاراستنی ئاسایشی کۆمەڵایەتی و ڕێگریکردن لە فریودانی هاوڵاتیان، لەچەند ڕۆژی ڕابردودا بەبڕیاری دادوەری لێکۆڵینەوەی ئاسایش لەچەند هەڵمەتێکدا (نۆزدە) کەسیان بەتۆمەتی ئەنجامدانی کاری نوشتە و جادوو دەستگیرکرد."

ئاسایشی سلێمانی دەشڵێت، لە سەروبەندی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر ئەو کەلوپەلانەی کە بۆ "نوشتە کردن و هەڵخەڵەتاندنی هاوڵاتیان بەکاریان هێناوە" لەپێناو دەستکەوتنی بڕێک پارە.

لە راگەیاندراوەکەدا ئەوەش هاتووە کە لەئێستادا سەرجەم تۆمەتباران بە ماددەی (٤٥٦) لەیاسای سزادان راگیراون و لێکۆڵینەوە لە دۆسیەکانیان بەردەوامە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار