هێزەکانی ئەمریکا درۆنێکی تورکیایان لە نزیک حەسەکە خستەخوارەوە

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

روانگەی سوری بۆ مافەکانی مرۆڤ رایگەیاند، هێزەکانی ئەمریکا لە نزیک پارێزگای حەسەکە درۆنیکی تورکییان خستەخوارەوە کە نزیک دەبووەوە لەو هیزانە. 

روانگەی سوری دەڵێت لەکاتی نزیکبوونەوەی درۆنەکە لە بنکەی هێزەکانی ئەمریكا لە ناوچەی تەل بەیدەر لە باكوری حەسەكە، هێزەكانی ئەمریكا درۆنەکەنەکەیان خستووەتەخوارەوە. 

هاوکات ئاژانسی نۆرس پرێس رایگەیاندووە، سەرچاوەیەکی هێزەکانی هاوپەیمانان دەڵێت، ئەو درۆنەی خراوەتەخوارەوە لە ناوچەکانی ژێر دەسەڵاتی ئۆپۆزسیۆنی سوریاوە هاتووە، کە ناسراوە بە سوپای نیشتمانی سوریا و تورکیا پشتگیری دەکات دژی بەشار ئەسەد.

مانگێک لەمەوپێش هێزەکانی هاوپەیمانان درۆنێکی تورکیایان خستەخوارەوە لە هەمان پارێزگا کە نزیک دەبووەوە لە هێزەکانی ئەمریکا لەوکاتەی ئەنقەرە ئۆپەراسیۆنێکی راگەیاندبوو دژی رۆژئاوای کوردستان و بۆردومانی چڕی دەکرد. 

لەدوای هێرشەکەی حەماس بۆ سەر ئیسرائیل لە 7ی مانگی رابردوو، هێرش بۆ سەر بنکە و پێگەکانی ئەمریکا لە سوریا و عێراق زیادیکردووە و لە 15 رۆژدا زیاتر لە 21 هیرشیان کراوەتەسەر.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار