ئامێدی وەک یەکەمین ناوچە لە هەرێمی کوردستان کارەبای بووە سیستەمی پریپەید

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

قەزای ئامێدی وەک یەکەم قەزا لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان بووە خاوەن کارەبای پریپەید و بەرێوبەری کارەبای ئامێدی دەڵێت، لە مانگی رابردووەوە سیستەمەکە کەوتووەتە کار و ئیشکردن بە موەلیدە لە قەزاکە راگیراوە.

ئارام جەلال، بەرێوەبەری کارەبای ئامێدی لە بارەی بەستنی سیستەمەکەوە لە قەزاکە بە هاوڵاتی راگەیاند، "لە 22ی مانگی رابوردوەوە کارەبای ئامێدی بووەتە سیستەمی پریپەید بەڵام هێشتا لە هەموو ماڵەکان نەبەستراوە، رۆژانە ژمارەکە زیاد دەبێت و لەچەند رۆژی ئاییندە دا تەواوی دانیشتووانی سەنتەری قەزا سیستەمە تازەکە بەکاردێنن، ئێستا کارکردن بە موەلیدە بەشێوەیەکی بەرفراوان کە قەزاکەمان وەستاوە."

ئارام جەلال وتیشی، "سیستەمەکە جارێ تەنها بۆ سەنتەری ئامێدیە و لەبەرنامەماندایە ناحیە وگوندەکانیش ئەو سیستەمە بەکاربێنێن."

بەپێی قسەی بەرێوبەری کارەبای ئامێدی، لە سنوری قەزاکە  سەروو 27 هەزار بەشداربووی کارەبا هەن.

وەزارەتی کارەبا پرۆژەی پریپەیدی کارەبا لە سەنتەری قەزای ئامێدی جێبەجێ کردووە و لە ئێستادا کاری پێ دەکرێت، هاووڵاتیان دەتوانن بە شێوەیەکی باشتر و زیاتر و دادپەروەرانەتر سوود لە کارەبا وەربگرن.

پرۆژەکە لە پارێزگای سلێمانی و هەولێریش بوونی هەیە و لەماوەی رابردوودا رووبەرووی رەخنەیەکی زۆر بوویەوە بەهۆی گرانکردنی نرخەکەی لەلایەن حکومەتی هەرێمەوە کە بۆ هەر یەکەیەکی کارەبا 150 دینار لە سلێمانی و 175 دینار لە هەولێر دیاریکرابوو. 

دوای ماوەیەکی زۆر لە خۆپیشاندان و نارەزایی، دواجار وەزارەتی کارەبای حکومەتی هەرێم بڕیاریدا نرخەکە کەمبکاتەوە بۆ 100 دینار بۆ هەر یەکەیەک.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار