کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە گەشتە هەرێمی کوردستان
2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وەزارەتی دارایی و ئابوری حکومەتی هەرێم رایگەیاند، بڕی 250 ملیۆن دیناری تر خراوەتە سەر هەژماری وەزارەت کە کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکەیە.
ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2023، وهزارهتی دارایی و ئابوری حكومهتی ههرێمی كوردستان لە راگەیاندراوێکدا بڵاویكردهوه، کۆتا گوژمەی 700 ملیار دینارەکە، کە بڕەکەی 250 ملیار دینارە لە ڕێگای بانکی بازرگانی عێراقەوە خرایە سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
پێشتر لە 2ی ئهم مانگه، وهزارهتی دارایی عێراق بڕی 200 ملیار دینار لە لایەن بانکی ڕافیدەین و 250 ملیار دینار لە رێگەی بانکی رەشیدەوە خسته سەر هەژماری بانکی وەزارەتی دارایی و ئابوری ههرێمی كوردستان لە لقی هەولێری بانکی ناوەندی عێراق.
لەسەرەتایی ئەم هەفتەیەوە و لە رۆژی شەممەوە حکومەتی هەرێمی کوردستان دەستیکردووە بە دابەشکردنی مووچەی مانگی هەشت و بڕیارە تا پێنجشەممە کە دەکاتە 9ی مانگ بەردەوام بێت.
