بەهای دینار زیاتر دابەزی

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
بەهای دینار بەرامبەر دۆلار بەشێوەیەکی بەرچاو دابەزی و لەماوەی سێ کاتژمێردا هەزار و 500 دینار کەمبوویەوە.
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دووشەممە 6ی تشرینی دووەمی 2023، لەکاتی کردنەوەی بازارەکانی دراو لە هەرێمی کوردستان 100 دۆلار بەرامبەر 164 هەزار و 500 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا، بەڵام لەماوەی سێ کاتژمێردا 100 دۆلار گەیشتە 166 هەزار دینار.
بانکی ناوەندیی عێراق رۆژانە نزیکەی 200 ملیۆن دۆلار دەفرۆشێت و هەر 100 دۆلارێکیش بە 132 هەزار دینار وەردەگرێت.
هاوکات دوێنێ یەکشەممە لەکاتی داخستنی بازاڕدا 100 دۆلار بەرامبەر 162 هەزار و 200 دینار مامەڵەی پێوە دەکرا.

بابهتی پهیوهندیدار