وته‌بێژی یه‌كێتیی: تەوەرەی سەرەکی کۆبونەوەکەی بەیانی یه‌كده‌نگی كورد ده‌بێت له به‌غدا

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان ئەمڕۆ لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا رایگەیاند، له‌كۆبونه‌وه‌كه‌ی سبه‌ینێی یه‌كێتی و پارتی باس له كۆمه‌ڵێك كێشه و گرفت ده‌كرێت بۆئه‌وه‌ی چاره‌سه‌ریان بۆ بدۆزرێته‌وه و ده‌شڵێت، "به‌هۆی كێشه‌كانی رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاسته‌وه، كورد له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی میندایه و گرنگترین هه‌نگاو ئه‌وه‌یه هیچ كام له‌و مینانه به ئێمه‌دا نه‌ته‌قنه‌وه"
ئه‌مڕۆ دووشه‌ممه 6ی تشرینی دووه‌می 2023 سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره وته‌بێژی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان له كۆنگره‌یه‌كی رۆژنامه‌وانیدا له شاری هه‌ولێر وتی: "به‌یانی له‌گه‌ڵ پارتی دیموكراتی كوردستان كۆده‌بینه‌وه، ته‌وه‌ری سه‌ره‌كی كۆبونه‌وه‌كه‌ش یه‌كده‌نگی كورد ده‌بێت له به‌غدا".
سەبارەت بە ناوەڕۆکی کۆبونەوەکە وتەبێژی یەکێتی ڕایگەیاند، ، لەکۆبوونەوەکەیان لەگەڵ پارتی باسی کێشەکان دەکەین،ئەوانیش وەک پەیوەندییەکانی بەغدا و هەرێم لەگەڵ ڕەوشی ئەمنی و سنوورەکان و کێشەکانی وەزارەتی پێشمەرگە و كۆچی گه‌نجان تاووتوێدەکەین.
ئاماژەی بەوەشکرد، کۆبوونەوەمان لەگەڵ پارتی راسپاردەکانی کۆنگرەیە.
سه‌باره‌ت به هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی پارێزگاكان، سه‌عدی ئه‌حمه‌د پیره باسی له‌وه كرد كه "راسته نه‌مانتوانی دوای هه‌وڵێكی زۆر كورد به یه‌ك لیست وه‌كو كورد به‌شداری له هه‌ڵبژاردنه‌كان بكه‌ین، به‌ڵام ئه‌گه‌ر كورد به‌یه‌ك لیست به‌شداری بكردایه له كه‌ركوك و موسڵ 50+1ی ده‌هێنا، به‌ڵام كورد پێویستی به‌یه‌كخستنێكی توندوتۆڵ‌تر هه‌یه، له‌ئێستاشدا یه‌كێتی له‌گه‌ڵئه‌وه‌دایه بانگه‌شه‌یه‌كی بێ كێشه و شارستانی له‌ناوچه كوردستانیه‌كانی ده‌ره‌وه‌ی ئیداره‌ی هه‌رێم به‌ڕێوه‌بچێت".
له‌باره‌ی روداو و گۆڕانكاریه‌كانی ناوچه‌كه‌ش، وته‌بێژی یه‌كێتی ئاماژه‌ی به شه‌ڕ و ململانێكانی نێوان وڵاتان كرد و وتی، "ئێمه له‌ناو كێڵگه‌یه‌كی مین ده‌ژین، گرنگترین شت ئه‌وه‌یه هیچ مینێك به‌ئێمه‌دا نه‌ته‌قێته‌وه، چونكه به‌رگه‌ی ته‌قینه‌وه‌ی هیچ مینێك ناگرین له رۆژهه‌ڵاتی ناوه‌ڕاست".
