منداڵێکی تەمەن دوو ساڵ لە رووباری خازردا خنکا

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی

ئێوارەی ئەمڕۆ منداڵێکی تەمەن دوو ساڵان کە لەگەڵ خێزانەکەی چووبوونە نزیک پردی مەندان، کەوتە نێو رووباری خازر و خنکا.

ئەمڕۆ دووشەممە، 6ـی تشرینی دووەمی 2023، راگەیاند:عەقید ئیبراهیم فەریق، بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ بە هاوڵاتی وت " ئێوارەی ئەمڕۆ خێزانێکی سنوری ناحیەی دارەتوو بەمەبەستی سەیران چوونەتە دەوروبەری پردی مەندان کە دەکەوێتە سنوری قەزای بەردەڕەش و دوای ئەوەی منداڵەکەیان دیارنامێنێت بە خنکاوی دۆزیویانەتەوە"

 عەقید ئیبراهیم فەریق ووتیشی" منداڵەکە ناوی فەهد عەبدولرەحمان میکائیلە و، تەمەنی دوو ساڵە.

باسی لەوەشکرد کە ئەو خێزانە "دانیشتووی گوندی زەنگەنان سەر بەناحیەی دارەتوو لەسنوری قەزای بەردەڕەش"

بە گوێرەی قسەکانی بەرێوەبەری بەرگری شارستانی ئاکرێ، تیمەکانیان تەرمەکەیان دەرھێناوە و گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانەی بەردەڕەش. دواتر رادەستی کەسوکاری کراوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار