پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی سێ بۆمب به ماڵێكدا ده‌ستگیركران

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی پۆلیسی ئیداره‌ی ڕاپه‌ڕین رایگه‌یاند، پێنج كه‌س به‌تۆمه‌تی ته‌قاندنه‌وه‌ی سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) به ماڵێكدا ده‌ستگیركران و له‌كاتی لێكۆڵینه‌وه‌شدا دانیان به‌تاوانه‌كه‌یاندا ناوه.
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین له‌ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا بڵاویكرده‌وه، دوای ئه‌وه‌ی هاوڵاتیه‌ك لای ئه‌فسه‌ری ئێشكگر سكاڵای تۆمار كرد كه به‌وته‌ی خۆی " له شه‌وی 2ی ئه‌م مانگه له‌لایه‌ن چه‌ند كه‌سێكی نه‌ناسراو سێ بۆمبی جۆری (مۆڵۆتۆڤ) به ماڵه‌كه‌یدا ته‌قێندراوه‌ته‌وه".لێکۆڵینەوە لە ڕوداوەکە دەستی پێکردووەو چەند کەسێک دەستگیرکراون.
لە ڕاگەیەندراوەکەدا هاتووە " دوای بەدواداچوون و کۆکردنەوەی زانیاری لەسەر ناسنامەی تۆمەتباران و دۆزینەوەی شوێنی نیشتەجێبوونیان، دەستبەجێ لەلایەن نوسینگەی نەهێشتنی تاوانی پشدەر بە هاوکاری هێزەکانی پۆلیسی فریاکەوتن یەکێک لە تۆمەتباران دەستگیرکرا، دوای لێکۆڵینەوەی زیاتر و دانپێدانانی تۆمەتبارەکە توانرا 4 تۆمەتباری تری لەلایەن دەستگیر بکرێت."
پۆلیسی ڕاپه‌ڕین دەڵێت، " تۆمەتباران دانیان ناوە بەتاوانەکەیان. بە بڕیاری دادوەر بە ماددەی 342 لە یاسایی سزادانی عیراقی سەرجەمیان ڕاگیرکراون و لێکۆڵینەوەش لەگەڵیاندا بەردەوامەو هەر لەسەر ڕووداوەکەش دەستگیرا بەسەر 3 ماتۆڕسکیل کە تاوانەکەیان پێ ئەنجام داوە."
