فڕۆکەیەکی تورکیا لە هەرێم کەوتەخوارەوە

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
لە سنوری ناحیەی دێرەلوک لە گوندی دێڕەش فڕۆکەیەک کەوتەخوارەوە و زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە فڕۆکەکە تورکییە.
بە گوێرەی زانیارییەکانی پەیامنێری هاوڵاتی، نزیکی سەعات ھەشتی ئەمشەو درۆنێک لە گوندی مژێی بناری چیای گارە لە سنووری قەزای ئامێدی کەوتووەتەخوارەوە و تەقیوەتەوە و لەکاتی کەوتنەخوارەوەیدا دەنگێکی گەورە بیستراوە.
هاوکات درۆنەکە پێش کەوتنەخوارەوەی گڕی گرتووە و تائێستاش دیارنییە کە درۆنی چاودێری بووە یاخود درۆنی جەنگی.
لە ماوەی مانگی ڕابردوودا ئەمە دووەمجارە لە سنوری قەزای ئامێدی درۆنی تورکیا دەکەوێتە خوارەوە.

بابهتی پهیوهندیدار