ڤیدیۆ؛ بە درۆن هێرش کرایەسەر بنکەی سەربازیی ئەمریکا لە فرۆکەخانەی هەولێر

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
دژەتیرۆری کوردستان-پارتی رایگەیاند بە درۆن هێرشکراوەتە سەر بنکەی سەربازی هێزەکانی هاوپەیمانان دژی داعش لە فرۆکەخانەی نێودەوڵەتی هەولێر و دوو لە هێرشەکان بەرپەرچ دراونەتەوە.
دژە تیرۆری کوردستان-پارتی دەڵێت، بەبەرەباینی ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023، سێ درۆن لە دوو کاتی جیاوادا هێرشەکەیان کردووە کە لە یەکەم هێرشدا لەرێگەی دوو درۆنەوە هێرشکراوە و لە ئاسماندا تەقێندراونەتەوە.
دژەتیرۆری کوردستان-پارتی دەشڵێت، بەیانی ئەمڕۆش درۆنێکی بۆمبرێژکراو بە نەتەقیوی لە هەمان شوێن کەوتەخوارەوە.
هاوکات دوو ڤیدیۆ لەلایەن هەژماری چاودێری سەرچاوەی زانیاری هەواڵگری کراوە لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس بڵاوکراوەتەوە کە دەڵێت هێرشی درۆنییە بۆ سەر بنکەی سەربازی ئەمریکا لە فرۆکەخانەی هەولێر و لە بەشی دووەمی ڤیدیۆکەدا دەردەکەوێت سیستەمی بەرگری ئاسمانی "رەیسۆن کۆیۆتی" ئەمریکی بەرپەرچی هێرشەکە دەداتەوە.
