کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی لە پیرمام دەستیپێکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

کۆبونەوەی یەکێتی و پارتی لەسەر ئاستی باڵا لە پیرمام دەستیپێکرد و لەسەر چەند بابەتێکی ناوخۆیی و دەرەکی گفتوگۆ دەکەن. 

ئەمڕۆ سێشەممە 7ی تشرینی دووەمی 2023 شاندێکی یەکێتی بە سەرۆکایەتی بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی و قوباد تاڵەبانی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی یەکێتی، سەردانی پیرمامیان کرد و لەلایەن هەردوو جێگری سەرۆکی پارتی، نێچیرڤان بارزانی و مەسرور بارزانی پێشوازییان لێکرا. 

لە کۆبوونەوەکەدا، کە دوای چوار مانگ دێت لە دواین کۆبوونەوەی هەردوو حیزب، بڕیارە چەند پرسێک تاووتوێ بکەن لەوانە، هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان، هەڵبژاردنی ئەنجومەنی پارێزگاکان، هەروەها پەیوەندییەکانی نێوانیان و پەیوەندییەکانی هەرێمی کوردستان لەگەڵ بەغدا. 

هەفتەی رابردوو هاوڵاتی بڵاویکردەوە کە بە دەستپیشخەری نێچیرڤان بارزانی بڕیارە هەردوو حیزب کۆببنەوە و نێچیرڤان بارزانی، لەهەوڵی ئەوەدایە كە رێكەوتنێكی نوێی ستراتیژی لەنێوان هەردوو حزب واژۆبكرێت و دواتریش كۆدەنگییەكی نیشتیمانی لەنێوان حزبەكانی تردا دروستبكرێت. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار