بەدەل بەرواری دوو سکاڵای دژی حکومەتی عێراق و هەرێم لە دادگای فیدڕاڵی تۆمارکرد

2 ساڵ لەمەوپێش



هاوڵاتی 

بەدەل بەرواری، بەرپرسی گروپی دەنگی مامۆستایان و گەڕاندنەوەی پاشکەوتی مووچە بە هاوڵاتی راگەیاند، لەگەڵ چەند مامۆستایەکی ناڕازی و دەزگای ستاندەر، دوو سکاڵایان لەسەر مووچەی فەرمانبەران و ئەنجومەنی شارەوانییەکان لەدادگای فیدڕاڵی عیراق تۆمارکردووە

سکاڵاکە دوێنێ دووشەممە تۆمارکراوە و بەدەل بەرواری، ئەوەی بۆ هاوڵاتی ئاشکرا کرد کە لە سكاڵای یەکەمدا "جەختمان لەوە کردوە کە دەبێت سەرۆک وەزیرانی عیراق محمد شیاع سودانی بەپێی یاسای بودجه مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بنێریت هاوکات سەروک وەزیرانی حکومەتی هەرێم مەسرور بارزانی لەکاتی خویدا و بێ داوکەوتن  مووچە دابەش بکات."

بەدەل بەرواری وتیشی، "لەیاسای بودجەی عێراقدا برگەیەک هەیە کە ئەگەر حکومەتی هەرێم بەهەر بینانوویەک مووچەی فەرمانبەران نەدات ئەوا پێویستە حکومەتی عیراق بدات."

بەدەل بەرواری، مامۆستایەکی شاری دهۆکە و لە ئایاری ساڵی 2020 لەسەر ئەنجامدانی خۆپیشاندان بۆ ماوەی زیاتر لە ساڵێک دەستگیرکرا و دواتر لە 20 تشرینی یەکەمی 2021 ئازادکرا. 

بەدەل بەرواری لەسەر سکاڵای دووەمی ئەوەی بە هاوڵاتی راگەیاند کە سکاڵاکە لەسەر ئەنجومەنی شارەوانییەکانە کە پێویستە ئەو ئەنجومەنانە "هەڵبوەشێنرێنەوە."

بەدەل بەرواری ئەوەشی روونکردەوە، "چەند ساڵێکە ئەنجومەنی شارەوانییەکان هەڵبژاردنیان نەکردوە کە پێویستە هەر چوار ساڵ جارێک هەڵبژاردن بکەن، داوامانکردوە کە ئەنجومەنی شاروانییەکان هەڵبوەشێنرێنە و هەڵبژاردن بکرێن بۆ دانانی کەسانی تازە لەو ئەنجومەنانەدا و هەر بڕیارێکییان دەرکردوە هەڵبوەشێنرێتەوە وەکو پەرلەمانی کوردستان." 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار