لیژنه‌ی نۆبڵ: زۆر نیگه‌رانین له دۆخی ته‌ندروستی نێرگز محه‌مه‌دی براوه‌ی خه‌ڵاتی نۆبڵ بۆ ئاشتی

2 ساڵ لەمەوپێش
هاوڵاتی
پاش ئەوەی هەواڵی مانگرتنی ژنە چالاکوانی ئێرانی نێرگز محەمەدی لە خواردن بڵاو کرایەوە، کۆمیتەی خەڵاتی نۆبڵ و ڕێکخراوی پەیامنێرانی بێ‌سنوور، شێوازی مامەڵەکردنی ئێرانیان بەرامبەر ئەو ژنە چالاکوانە شەرمەزار کرد و ڕایانگەیاند، دۆخی نێرگز محەمەدی لە زیندان مایەی قبووڵکردن نییە.
دوێنێ، ڕاگەیاندنە جیهانیی و ناوخۆییەکانی ئێران بڵاویان کردەوە، کە دژی دابین نەکردنی چاودێری تەندرووستی بۆ خۆی و ژنە زیندانییەکانی دیکە و سەپاندنی “حیجابی زۆرەملێ” و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانی ژنان لەلایەن ئێرانەوە، نێرگز محەمەدی لە زیندان مانگرتنی لە خواردن دەست پێ کردووە، ئەوەش کاردانەوەی ڕێکخرا و دامەزراوە جیهانییەکانی بەدوادا هات.
له‌م باره‌یه‌وه لیژنه‌كه ده‌ڵێت: "رۆشتنی زیندانییه‌كان بۆ نه‌خۆشخانه به مه‌رجی دانانی حیجاب، مه‌سه‌له‌یه‌كی نامرۆڤانه‌یه و له‌ڕووی ئه‌خلاقییه‌وه قبوڵكراو نییه".
ئه‌م داكۆكیكاره‌ی مافی ژنان، له 6ی تشرینی یه‌كه‌می 2023، خه‌ڵاتی نۆبڵی بۆ ئاشتی به‌ده‌ستهێنا و حکومەتی ئێرانیش لای خۆیانه‌وه، لیژنه‌ی نۆبڵیان به‌وه تۆمه‌تبار كرد كه ده‌ستوه‌ردان له بابه‌تی مافه‌كانی مرۆڤ و به‌سیساسیكردنی ده‌كه‌ن.
ئاژانسی "هرنا" ده‌ڵێت ده‌سه‌ڵاتدارانی ئێران، هه‌فته‌ی رابردوو، رێگه‌یان به‌م ژنه ته‌مه‌ن 51 ساڵه نه‌دا، بۆ وه‌رگرتنی چاره‌سه‌ری نه‌خۆشییه‌كانی دڵ و سی، سه‌ردانی نه‌خۆشخانه بكات. چونكه رازینه‌بووه له‌كاتی سه‌ردانیكردنه‌كه‌یدا بۆ نه‌خۆشخانه، حیجاب بكات. به‌ڵام ئاژانسه‌كه سه‌رچاوه‌كانی هه‌واڵه‌كه‌ی ئاشكرا نه‌كردووه.
سەرباری ئەوەی دۆخی تەندرووستی ناجێگیرە و پێویستی بە چاودێری پزیشک هەیە، نێرگز محەمەدی ژنە چالاکوان و براوەی خەڵاتی نۆبڵی ئاشتیی، بەهۆی دابین نەکردنی چاودێری تەندرووستیی بۆ خۆی و ئەو ژنانەی لە زینداندان، دژی سەپاندنی “حیجابی زۆرەملێی” و بەرتەسککردنەوەی ئازادییەکانی ژنان لەلایەن ڕژێمی ئێرانەوە، مانگرتنی لە خواردن ڕاگەیاند.
نێرگز محەمەدی تەمەن ٥١ ساڵە، کە ئێستا لە زیندانە، بەهۆی کێشەی دڵ و سییەکان پێویستی بە چاودێریی بەپەلە هەیە، بەڵام بەردەوامە لە پشتیوانی و داکۆکیکردن لە مافەکانی ژنان، هەر بۆیە ١٣ جار دەستبەسەر کراوە، پێنج جار حوکمی ٣١ ساڵ زیندانی بەسەردا سەپێنراوە، ١٥٤ جار بە لێدانی قامچی سزا دراوە، دواین جار لە ساڵی ٢٠٢١ دەستبەسەر کرایەوە و یەکێک بوو لەو کەسانەی، کە بەشداری شۆڕشی “ژن، ژیان، ئازادیی”ی کرد.
